شێرکۆ فەتاح (#Sherko Fatah# ) لەدایکبووی 28-11-1964، لە بەرلین نووسەر و ڕۆماننووسی ئەڵمانیی کوردی باشووری کوردستانە. کتێبەکانی شێرکۆ کە بە زمانی ئەڵمانین، تیشک خراوەتە سەر پێکدادانەکانی کوردان لە سنووری کوردستان بەتایبەت لە ئێران، عێراق و تورکیا. شێرکۆ چەندین خەڵاتی بەهۆی بەرهەمەکانییەوە بەدەستهێناوە لەوانە خەڵاتی ئەدلبێرت ڤان چامیسۆ.
شێرکۆ فەتاح تا ئێستا(2014) پێنج ڕۆمان و کۆمەڵەچیرۆکێکی بڵاو کردووەتەوە: سەرسنوور، ڕۆمان 2001، دۆنی، چیرۆک 2002، مامەچکۆل، ڕۆمان 2004، کەشتیی تاریک، ڕۆمان 2008، نیشتیمانێکی سپی، ڕۆمان 2011 دواشوێن، ڕۆمان 2014.
شێرکۆ فەتاح، ساڵی 1964 وەک کوری باوکێکی کوردی خەڵکی سلێمانی و دایکێکی ئەڵمان لە بەرلین لەدایک بووە، برازای ڕۆماننووس و ڕووناکبیری کۆچکردووی کورد، ئیبراهیم ئەحمەدە. سەرەتای منداڵیی لە ئەڵمانیای شەرقی بەسەر بردووە، له و نێوەندەدا چەند جارێک لەگەڵ باوکیدا سەردانی عێراقی کردووه و بۆ ماوەی درێژخایەن ماوەتەوە. ساڵی 1975 بە خاو و خێزانەوە گواستویانەتەوە بۆ نەمسا و دواجار بۆ ڕۆژئاوای بەرلین.
فەتاح لەوێ فەلسەفە و مێژووی هونەری خوێندووە. له و دەمەشدا چەند جارێک سەردانی کوردستانی کردووەتەوە. هاوکات لە 20مین فێستیڤاڵی گەلاوێژدا شێرکۆ فەتاح هاتە سلێمانی و بەشداریی فێستیڤاڵەکەی کرد.