ئەم شارۆچکەی لە 3 شارەدێ پێکدێت کە بریتین لە: دارەشەکران، #ڕزگاری#، #کەورگۆسک#. هەروەها (26 گەڕەک و 64 گوند) لەخۆ دەگرێت. شارۆچکەی خەبات دەکەوێتە ڕۆژئاوای هەولێر لەسەر ڕێگای هەولێر - موسڵ بەدووری (37) کم لە شاری هەولێرەوە. هەروەها دەروازەی بەیەکەوە بەستنی هەردوو شاری موسڵ و دهۆکە بەپارێزگای هەولێر. شارۆچکەی خەبات دەکەوێتە سەر زێی گەورە بەناوچەیەکی کشتوکاڵی گرنگ و گەشتیاری ناسراوە لەبەر ئەوەی گەورەترین پڕۆژەی ئاودێری هەیەو ناوچەیەکی دارستانی بەرفروانی لێیە و سوودی گەشتیاری هەیە. ڕووبەری گشتی شارۆچکەی خەبات (275137) دۆنمە و دەکاتە (687) کم2. جیا لەسەنتەری شارۆچکەکە (3) شارەدێی لەخۆ دەگرێت بەناوەکانی (ڕزگاری- کەورگۆسک - دارەشەکران) و (3) کۆمەڵگە و (64) گوندی هەیە. ژمارەی تێکرای دانیشتوانی قەزا (94307) و ژمارەی دانیشتوانی سەنتەری قەزا (28462) کەسە. پاش بە شارۆچکە کردنی خەبات دامودەزگای حکوومی لێیە و پێداویستی سەرەکی بۆ ئەو شارۆچکەیە دابینکردووە کە سیمای شارستانی بەناوچەکە بەخشیووە.
لەرووی جوگرافییەوە : خەبات کەوتووەتە نێوان هەردوو هێڵی درێژی (35/45) پلە - (07/44) پلەی ڕۆژهەڵاتی گۆی زەوی، نێوان هەردوو بازنەی پانی (08/36) پلە - (33/36) باکووری گۆی زەوی. دوابەدوای ڕێکەوتنامەی (11) ی ئازاری ساڵی 1970 (هنجیرۆک) وەک سەنتەری شارەدێکە دەست نیشانکرا، ناوی لێنرا (خەبات). یەکەم بەڕێوەبەری شارەدێکە بەناوی (شیخ ڕەئوف فەخرەدین) بووە. لەهەمان کاتدا کۆمەڵگەی هەنجیرۆک لەتەنیشت گوندی هنجیرۆک دروستکراوە کەپێشتر تەنیا گووند بووە. (13) کەس ئەرکی بەڕێوەبەردنی شاردەێکەیان لە ئەستۆبووە و لەرێکەوتی 11-10-2004 بەفەرمانی ئەنجوومەنی وەزیران ژمارە (2371) کرا بە شارۆچکە یەکەم شارەداری ئەم شارۆچکەیە (ڕزگار مستەفا محەممەد) بووەو پاش بە شارۆچکە کردنی خەبات، پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە. لەرووی چری دانیشتوان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتیەکان کە چەندین گەڕەک بەناوەکانی (هەنجیرۆک ئاشتی 1، ئاشتی 2، ڕزگاری، کانی مام سنج، کۆمەڵگەی ئیداری، کشتوکاڵ، باستام، سەروەران) لەسنوورەکەدا چەندین پڕۆژەی ئابووری پێشەسازی گرنگ هەن کە لەئاستی پایتەخت و هەرێمی کوردستان سوودی لێ وەردەگیرێ وەک پاڵاوتگەی نەوت، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز کەئاو بۆ بەشێکی زۆری هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر دابین دەکات. کارگەکانی (ئاسن و کولا)و - عەمباری نەوت - کارگەی شیرەمەنی). پردی کۆنی خەبات کەوتووەتە سەر زێی گەورە کە خەبات شارەدێیی کەڵەک دەبەستێتەوەو مێژوی دروستکردنی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی. دواتر لەسەردەمی ئینگلیز کۆمپانیا هیندییەکان نۆژەنیان کردووەتەوە کە لەرووی بیناسازیەوە سیمایەکی مێژووی بەدروستکردنییەوە دیارە.دارستانی خەبات لەساڵی پەنجایەکان دروستکراوە کە زیاتر لە (400) دۆنم زەوی بەدارستانی چر داپۆشیووەو ئێستا وەک ناوچەیەکی گەشتیاری سوودی لێ وەردەگیرێت.
ناحیەکان: 1_ دارە شەکران
رووبەر:492 کم دووجا گوند: 26 بوونی بەناحیە:2004 باری ڕووی زەوی: دەشت : 75% گرد:25 % 2_ ڕزگاری
رووبەر:481 کم دووجا گوند: 35 کۆمەڵگە:4 باری ڕووی زەوی: دەشت:80% گرد: 20% 3- کەورگۆسک مێژووی دامەزراندن : 2008/5/1 گوند : 17 ڕووبەر :50 هەزار و 408 دۆنم.