- لە شاری دێرسیمی باکووری کوردستان، لە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکدا لە سەرجەم فەرمانگەکانی حکومەت بەشێوەیەکی فەرمی یادی ڕۆژی زمانی کوردی کرایەوە، ئەمڕۆش شارەوانی دێرسیم هەموو خزمەتگوزارییەک بە کوری پێشکەش دەکات.
- زریان و ڕەشەبای بەهێز باشووری کوردستانی گرتەوە، بەتایبەتی لە شاری سلێمانی زیانی مادی و شکانی سەدان درەختی لێکەوتەوە.
- بەرپرسانی هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، لەگەڵ لایەنە حکومییەکانی خورماتوو، قایمقام، پۆلیس و ئاسایش بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی خراپی خورماتوو کۆبوونەوە.