ژاکان لە ساڵی 1992 لە شاری سلێمانی لە دایک بووە و کچی ئەکتەری ناسراوی شاری سلێمانی حەمە عەلی خان و شلێر کۆییە، لە ساڵی 2015 هاوسەرگیری کردووە و خاوەنی کچێکە بە ناوی (زەنێ)، ژاکان خاوەنی چەند گۆرانی و کلیپێکە و هەوادارێکی زۆری هەیە لە کوردستان، بەردەوام لە پڕۆگرامەکاندا باوکی شانازی به و کچەیەوە دەکات و وەک شاسواری خەونەکانی بەبەردەوامی سەیری دەکات.