تەمەنی 30 ساڵە و دانیشتوی گوندی دوبێ سەر بەشارۆچکەی پشدەر، درەنگانی شەوی ڕابردوو لەپەلامارێکی چەکدارانی #داعش# بۆسەر هێزی پێشمەرگە لەناوچەی زەرگە لەسنووری #خورماتوو# شەهید بوو.
شەهید یوسف دووەم شەهیدی خێزانەکەیەتی و خێزاندارەو 3 منداڵی لەدوای خۆی بەجێهێشتووەو منداڵە بچوکەکەی تەمەنی کەمتر لە 2 مانگە.
شەهید لەساڵی 2003وە پێشمەرگەیە بە بێ دابڕاو لەشەڕەکانی داعشدا بەشداری کردووەو شەوی ڕابردووش بەردەوام شەڕی کردووە تاساتی شەهیدبوونی.
پەلامارەکەی داعش بۆ سەر دوو سەنگەری پێشمەرگە بووە و لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە تێکشکێنراوە
_ئاواتی شەهید ئەمەبووە تا لە ژیاندا بووە: (ئەو ئاواتە خوازبوو کە بگات بەخانویەک خۆی و منداڵەکانی تێیدا بحەسێنەوە، واتە خانویەکی پێویستی هەبێت، چونکە خانوەکەی کۆن و گڵە، زۆر چاوەڕێی سلفەی خانوی کرد، بەڵام سلفەی خانوو هەردەستی پێنەکردەوە ئەمە وتەی براگەورەی شەهید یوسف بووە.)