لە زاری خۆیەوە:
ساڵی (1978) هاتوومەتە دنیاوە، سەرەتای وەرزشیم دەگەڕێتەوە بۆ چەند تیپێکی میللی وەک (ڕاپەڕین) لەشارۆچکەی برایەتی، دواتر لەتیپی وەرزشی (بەڵێن) لەساڵی 1994 وەپاشان تیپی وەرزشی (نالی) لەبرایەتی یاریم کردوە تاساڵی (1999)0دواتر ڕووم لەشاری سەیدسادق کردووە، پەیوەندیم بەتیپی وەرزشی (رەوا)وە کردووە و تائێستاش بەردەوامم هەروەها لەهەڵبجەی تازەو سەیدسادق و عەربەت و خورماڵ بووین بەیەکەمی خولەکان، لەسەر ئاستی یانەش یاریم بۆ یانەکانی (پیشەسازی) سلێمانی کردوە لەوسالەشدا بووین بە پلەیەنایابی کوردستان، هەرەوەهایاریم بۆ یانەکانی سەیدسادق و عەربەت کردووە، وەک هەریاریزانێکی تر لەخۆشی بەدەستهێنانی نازناو و لەدەستدانی نازناوەکان بێ بەشنەبووم، هەیشە وام لەوەرزش ڕوانیووە هۆکارێکە بۆ خۆشەویستی دەوروبەرم، تەنها پەیامێک لە تۆپدابیبینم ئەوەیە خۆشی و شادی بۆ وەرزشکاران هەڵگرتووە، هیچ کاتێ لەژیانی وەرزشیمدا ڕووبەڕوی هیچ گرفتێک نەبوومەتەوە، ئەوەش لەوڕوانگەوە خۆشەویستیم بۆ هەمووکەسێک لەناو یاریگادا هەبووە، هەمیشە بەچاودڵی ڕێزەوخۆشەویستیەوە لەوکەسانەم ڕوانیووە لەناو یاریگادا ڕکابەرم بوون، هەروەها پەیامم بۆ وەرزشکارانی شارەکەم ئەوەیە ئەو پێشکەوتن و جوڵە جوانەی لەشارەکەدا هەیە با بەهەموومان سەریبخەین و جوانتری بکەین،
زۆر سوپاس بۆ ئێوەی بەڕێز بۆ بەسەرکردنەوەکەتان سەرکەوتووبن ماندووبونتان بەرز دەنرخێنم...