- بە مەبەستی دامەزراندنیان، ژمارەیەک لە دەرچووانی بەشە جیاوازەکانی پزیشکی لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، لە بەردەم #وەزارەتی تەندروستی# حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
- لەنێوان دوو گوندی نزیک لە شارەدێی #قەرەهەنجیر# سەربە پارێزگای کەرکووک چوار تەرمی نەناسراو دۆزرانەوە، کە شوێنی فیشک بە جەستەیانەوە دیارە.[1]
- بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە گۆڕەپانی ئەسکەندەرونەی گەڕەکی خەلیجی باشوری شاری #قامیشلۆ#ی باکوری کوردستان ئەندامێکی ئاسایش گیانی لەدەستداو دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
- 100 دۆلاری بەرانبەر 128 هەزار و 100 دینارە، بەپێی کاتی کردنەوەی بازاڕ لەبەیانی ئەمڕۆدا.
- نرخی زێڕ لەبۆرسەی جیهانی و بازارەکانی ناوخۆ بەبەرزی مایەوە، یەک ئۆنسە بە 1233 دۆلارو 50 سەنتەو یەک مسقاڵ عەیار 18 بە 188 هەزار دینارە.[2]