- بە سەرپەرشتیی #شاسوار عەبدولواحید#، هەڵمەتی بانگەشەی (نەخێر)ی دژ بە سەربەخۆیی کوردستان بە فەرمی ڕاگەیاند و تێیدا #ڕابوون مەعرووف#، پەرلەمانتاری #بزووتنەوەی گۆڕان#یش بەشدار بوو.[1]
- سەرچاوە و پێگە هەواڵییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاویان کردووەتەوە، بەهۆی تۆپبارانی سوپای پاسداران، بەشێکی زۆر سروشتی کوێستانی #شاهۆ# سووتاوە.[2]
- #مەلا بەختیار#، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی ڕایگەیاند، بۆ ڕۆیشتن بەرەو قۆناخێکی باڵاتر لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان پێویستمان بە ڕێککەوتنێکی نوێیە لەگەڵ پارتی.[3]
- سەرەڕای ئەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لەو گوندانەی سەربە هەزرۆی #ئامەد# ڕانەگەیەندراوە، بەهۆی بۆردومانەکانی سوپای تورکەوە ئاگر لە دارستانەکان و باخ و باخچەکانی خەڵکی گوندەکان کەوتووەتەوە.
- مانگرتنی ئێشکگریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) لە شاری #وان# دەستیپێکرد.[4]
- شەوی ڕابردوو بیست کۆڵبەری کورد کە خەڵکی گوندی (#دۆڵەبی#) سەر بە شاری #سەردەش#تن لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێن و ڕادەستی دادگا دەکرێن. ئاژانسی هەواڵی دۆچەڤێلە، بڵاویکردەوە، ئەو 20 کۆڵبەر دەستگیرکراون و سزا دراون بە پێدانی بڕی 500 هەزار تمەن و بەڵێننامەیان پێ واژۆکراوە کە بۆ ماوەی دووساڵ هاتوچوی سنوورەکان نەکەن.
- سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، حکومەتی ناوەند ئامادەیە گفتوگۆ لەبارەی #ڕیفراندۆم#ی جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان بکات لەچوارچێوەی یاسا و دەستور.[5]