$باکووری کوردستان$
- ئەمڕۆ، پارێزگاری تورکی شاری #مێردین#-ی باکوری کوردستان، لە ماڵپەڕی خۆی قەدەغەی هاتووچۆی لە گەڕەکی ستلیل-ی شارۆچکەی #نسێبین#-ی سەر بە شاری مێردین ڕاگەیاند.[1]
- وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بابەتی بەئەندامبوونی تورکیا لە #یەکێتی ئەوروپا#، تا دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەڵمانیا کە وا بڕیارە 24ی ئەیلول ئەنجامبدرێت، گفتوگۆی لەسەر ناکرێت. وتەبێژەکەی حکومەتی ئەڵمانیا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێستادا تورکیا هیچ پێگەیەکی وەهای نییە ڕێگەی بدات ببێتە ئەندامی یەکێتی ئەوروپا.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دوو #کۆڵبەر#ی کورد خەڵکی شاری #بانە# بەناوەکانی قادر بەهرامی و حەیدەر فەرەجی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی پێکران و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.[2]
$باشووری کوردستان$
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گوندی سەرگەلی کۆن لە بناری چیای #مەتین# لە شارۆچکەی #ئامێدی#یان کرد. [3]
- درەنگانی شەوی ڕابردوو پێشمەرگەیەک لەلایەن براکەیەوە لە #چەمچەماڵ# دەستڕێژی گوللەی لێدەکرێت و نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.[4]
- لەسەر بڵاوکردنەوەی پۆستێکی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، #سەروەر قەرەداغی#، هاوسەرۆکی #ڕێکخراوی سروشتی کوردستان#، لە لایەن پۆلیسی شارۆچکەی #دەربەندیخان#-ەوە دەستگیرکرا. [1]
- #کەماڵ کەرکووکی#، فەرماندەی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووکی هێزی پێشمەرگە بەدواڕۆژی وت شارۆچکەی #حەویجە# وەک بەشێک لەخاکی کوردستان دەبێت ئازادبکرێت و ئۆپراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەشی بەشێوەیەک ئەنجامدەدرێت کە هیچ کاریگەرییەک ناکاتە سەر پرۆسەی #ڕیفراندۆم#.[4]
- ئاگرێکی گەوەرە لە نێو #کۆمپانیای نەوتی باکوور# کەوتووەتەوە و لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی-یش دەڵێت: ئاگرەکە مەترسیی نییە بۆ سەر بۆریە نەوتییەکان.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنی شاری ڕەققە، ئەمڕۆ 90 ڕۆژە بەردەوامە، و تائێستا سەدا 65ی شارەکە کۆنتڕۆڵکراوەتەوە.[3]
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..