$باکووری کوردستان$
- لە شاری #ئامەد# لە باکوری کوردستان پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) کۆبونەوەیەکی جەماوەری بەرفراوانی لە چوارچێوەی هەڵمەتی با ڕانەوەستین فاشیزم ڕاگرین سازکرد.[4]
$باشووری کوردستان$
- دادگای فیدراڵی عێراق بڕیاری ڕاگرتنی #ڕیفراندۆم#ی لەهەرێمی کوردستان دەرکرد.[1]
- #بەرهەم ساڵح# نامەی دەستلەکارکێشانەوە ئاڕاستەی یەکێتی کرد.[1]
- کۆمسیۆن قەوارەکەی بەرهەم ساڵح (هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری) پەسەند دەکات.[1]
- بەرپرسی ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران ڕایدەگەیەنێت، کەهەبوونی دەروازەی سنووریی لەگەڵ هەرێمی کوردستان تەنیا لەبەر ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق، جەختیشدەکاتەوەجیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق، بە واتای داخرانی هەموو دەروازە سنوورییەکانی ئێران و هەرێمە.[2]
- #پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزیدی#، هەڵوێستی خۆی لەسەر ڕیفراندۆم ڕاگەیاند، هاوکات ئاشکراشی دەکات کە تا ئەو کاتەی ئێزیدییەکان لەژێر چادرەکاندا بژین لەژێر دەسەڵاتی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەوان ڕیفراندۆم ڕەت دەکەنەوە.[2]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان# ڕایدەگەیەنێت:لە سۆنگەی دڵسۆزیی و خەمخۆریمانەوە بۆ گەلەکەمان و هەستکردنمان بە ئایندەیەکی مەترسیدار بایکۆت کردنی ڕیفراندۆم هەڵدەبژێرین، داواش لە هاوڵاتیان دەکات کە بایکۆتی ڕیفراندۆم بکەن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی #یەپەگە# و هێزەکانی سوریای دیموکرات، هەڕەشەی وەڵامدانەوەی هەر کردەیەکی سەربازی دەکەن کە لەلایەن ڕوسیاوە بکرێتە سەریان، ئەندامێکی نوێنەرایەتی کانتۆنەکانیش، ڕایدەگەیەنێت: گەورەترین ناوچەی سوریا کە نەوتی تێدایە، لەژێر کۆنترۆڵی هێزە کوردییەکاندایە.[3]