$باکووری کوردستان$
- ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- #هەپەگە# کوژرانی دوو سەربازی تورکی لە #بەدلیس# ڕاگەیاند و ئەوەشی خستەڕوو کە لە #مێردین# زەبری قورس لە سوپای تورک دراوە.[4]
$باشووری کوردستان$
- ئەنجومەنی پارێزگای #کەرکووک# بەزۆرینەی دەنگ بڕیارێکی پەرلەمانی عێراقی ڕەتکردەوە بۆ دوورخستنەوەی #نەجمەدین کەریم# پارێزگاری شارەکە.[1]
- #مەسعود بارزانی#، لە ئاهەنگی بانگەشەی ڕیفراندۆم لە #سۆران# ڕایگەیاند، تادوو سێ ڕۆژی دیکە چاوەڕێ دەکەن، بۆ ئەوەی ئەو بەدیلەی چاوەڕێی دەکەن، بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم پێشکەشیان بکرێت.[3]
- فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان #ڕابون مەعروف# لە ئەندامێتی فراکسیۆنەکەی دوردەخاتەوە.[1]
- ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان، دژی بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ ئەنجامنەدانی #ڕیفراندۆم#ی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، لە بەردەم نووسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە شاری #سلێمانی# خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.[2]
- جەبار لعێبی، وەزیری #نەوت#ی عێراق لە پەراوێزی کۆنفرانسی وزە لە ئیمارات، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەناڵی (CNBC ARABIA) ئەمڕۆ ڕایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی نەوت دانوستان دەستپێبکەن.[2]
- ڕابوون مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی جوڵانەوەی نەخێر، سەبارەت بەبڕیاری دورخستنەوەی لە #بزوتنەوەی گۆڕان#، دەڵێت، گەلەکۆمەکێی لێکراوە، و نەی ویستووە گۆڕان جێبهێڵێت.[3]
- نۆ حیزبی تورکمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا داوایان لە هێزە ئەمنییەکانی کەرکووک و حەشدی شەعبیی تورکمانی و حکومەتی عێراقی کرد بارەگای حزبە تورکمانییەکان لە شارەکە بپارێزن.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزۆر لە میحوەری ئەبو فاس لە هەڵمەتی گەردەلولی جزیرەدا سێ کیلۆمەتر لە سنوری دێرەزۆر پێشڕەوییان کرد.[4]