$باکووری کوردستان$
- لەکاتی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە نزیک شارۆچکەی #شەمزینان#، سەر بە شاری هەکاری لە باکوری کوردستان هێزێکی تورکیا کەوتونەتە بەر هێرشی چەکدارەکانی #پەکەکە# و لە ئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون و سەربازێکیش بە سەختی بریندار بووە.[1][2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک ئەسبی کاسبکاران بە بارەوە لە گوندی #ماشکان#ی سەر بە شاری #پیرانشار#، لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی دەستی بە سەر داگیرا و هەروەها چەند سەر ئەسبی کاسبکاران بە کوشت چوون.[3]
$باشووری کوردستان$
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری فراکسیۆنەکانی یەکێتی، گۆران، کۆمەڵ و یەکگرتوو بەمەبەستی بانگهێشتکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی یاداشتێکیان واژۆ کردووە بەمەبەستی لێپرسینەوە لە خۆپیشاندانەکانی سنوری پارێزگای #سلێمانی#.[1]
- #نەوشیروان محەمەد#، چالاکوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە شاری #هەڵەبجە# دەستگیر کرا و ڕەوانەی ئاسایشی شارەزوور کرا.[2]
- #مەسعود حەیدەر#، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی چەند ڕۆژی ڕابردووی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی لە عەممانی پایتەختی ئوردن، بەرپرسانی ئه و سندوقە ئاماژەیان بەوەکرد ئامادە نین قەرز بدەنە عێراق، ئەگەر پشکی هەرێمی کوردستان لە 10 ترلیۆن دینار کەمتر بێت.[1]
- لە لێدوانێکدا ڕێکخەری گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان# ڕایگەیاند، کە بەهیچ پاساوێک ناکرێت خەڵک لەسەر داواکردنی مافەکانی دەستگیربکرێت لە دەرەوەی یاسا، هەوەها داوای دەستبەجێ ئازادکردنی گیراوەکان و کردنەوەی میدیا داخراوەکان دەکات.[2]
- لە شارۆچکەی #قەڵادزێ#، هەوڵی ئەنجامدانی خۆپیشاندانێک درا، بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە لە خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستگیرکرابوون، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگرییان لێکرا و چەند گەنجێکیش دەستگیرکران.[2]
- ئازاد حاجی عومەر، هاوسەرۆکی هەرێمی سلێمانی #تەڤگەری ئازادی#ی کۆمەڵگای کوردستان، کە لە پاش خۆپیشاندانەکانی 18ی ئەم مانگە دەستگیرکرابوو، لەگەڵ 14 دەستگیرکراوی دیکە دەستیان بە مانگرتن لە خورادن کرد.[2]
- جارێکیتر لە #خورماتوو# شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی #حەشدی شەعبی#دا ڕویدا، ئەمەیش دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لەسەر پۆستی قایمقامی شارۆچکەکە شەڕە تەقە لەنێوان دوو گروپی حەشد دروستبوو و برینداری لێکەوتەوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- فرۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای تورک سنوورەکانی کانتۆنی #عەفرین#-یان بۆردومان کرد.[2]