ناو: زانیار
ناوی باوک: عەلی
نازناو: زانیار زەینەب
زانیار عەلی، لەدایکبووی ڕێکەوتی 18-06-1999ی شاری کەلارە. وەرگێڕە و ئەدەبیات بەگشتی و ئەدەبیاتی عەرەبی بەتایبەت، وەردەگێڕێت. خاوەنمافی وەرگێڕانی کۆبەرهەمی حەسەن بەلاسمی نووسەری عێراقییە بۆ زمانی کوردی.
خاوەنی چەند بەرهەمێکی چاپکراوە:
1- هێرمان هیسە/ ئامادەکردن و وەرگێڕان (2018)، چاپخانەی کارۆ.
2- بەخۆنازین لای نالی و موتەنەبی/ ئارام جەلال/ لێکۆڵینەوە (2018)، چاپخانەی کارۆ.
3- کۆماری مریەم/ وارد بەدر ئەلسالم/ ڕۆمان (2019)
4- شیعرگەلێک جەنگ لە باخەڵی شاعیرێکدا لە بیری چوون/ جان دۆست/ شیعر (2019)
5- وەک درەختێک بیر دەکەمەوە/ عەبدولعەزیم فنجان/ شیعر (2020)
6- فەرهەنگەپیاو/ حەسەن بەلاسم/ کۆمەڵەدەق (2021)، چاپخانەی کارۆ، بڵاوکراوەی وەشانی نووسیار.
7- سەربوردەی خەبات/ جان دۆست/ ڕۆمان (2022)
8- بیرۆکەی نووسین وەکو شەپۆل دەڕژێتە بناگوێم/ ئامادەکردن و وەرگێڕان (2023)
9- پێشانگەی تەرمەکان/ حەسەن بەلاسم/ چیرۆک (2024)
جگە لەمانە، گەلێک وتار، دیمانە، هۆنراوە و چیرۆکی جیهانیی لە گۆڤار و پێگە جیاجیاکان بڵاوکردووەتەوە. [1]