(زەلووخ حەمۆ) بە نازناوی (ئاڤێستا خابوور) لەدایکبووی ساڵی 1998 لە شارۆچکەی بلبلێی کانتۆنی #عەفرین#ە.
شەوی #28-01-2018# لە گوندی #حەمام#ی سەربە شارۆچکەی جندرێسی کانتۆنی عەفرین لە شەڕێکی نێوان #شەڕڤان#انی #قەسەدە# و سوپای تورکدا، ئاڤێستا خابوور، لە دژی تانکێکی سوپای تورک چالاکیی فیدایی ئەنجامدا.
ئاڤێستا خابوور بە بە دەستەوە گرتنی بۆمبێکی دەستی بەرەو تانکێکەوە چوو کە هەوڵی دەدا بەرەو گوندی حەمام دەرباز بێت، بە تەقاندنەوەی بۆمبەکە تانکەکەی سوپای تورک تێکشکا و ئاڤێستا خابوور شەهید بوو.
پاش ئەو چالاکییەی شەهید ئاڤێستا شەڕڤانان توانیان هێرشی سوپای تورک بۆ سەر گوندەکە بەتەواوی تێکبشکێنن.[1]
کچە کوردێکی شۆخ و شەنگ
ناوی ئاڤێستا خابور بوو
لەناو باخچەکەی عەفریندا
هێشتا ئەو خونچە گوڵێک بوو
ئەم بەهارە ئەپشکوت و
ئەبوو بە گوڵی پەری
بۆ پاراستنی نیشتمان
بێ گوێدانە خۆشی ژیان
چەکی شەرەفی کردە شان
لە بەرامبەر دوژمناندا
شەڕی ئەکرد تاکۆتایی
لەناو مەیدانی جەنگیشدا
بەڕووی مەرگدا پێ ئەکەنی
لەدواجاردا
لەشەڕێکی دەستەوهێخەی زۆر سەختدا
بۆمبێکی بەدەست هەڵگرت و
بەرەو ڕووی تانکێک ڕۆیی
خۆی پێیدا تەقانەوەو
ئەوانی نارد بۆ دۆزەخ و
ڕۆحی پاکیشی لەویادا
بەرەو لای خودا هەڵفڕی
هەر ئەوکاتە لەناو باخچەکەی عەفریندا
خونچە گوڵێکی تر هەڵوەری
...................
مەلایەکیش لەو باشوورە
ڕووخسارەکەی هەر لەجرجی زێراب ئەچوو
تەمەنیشی وەکو گەماڵی پیر وابوو
بۆ خواردنی پاروی چەور
لەسێبەری دووژمناندا لێی کەوتبوو
ئەو مەلایە بۆ پشتگیری لەو تورکیایە
چەند ڕۆژێک بوو وەکو جرج
سەری لە کون دەرهێنابوو
وەکو گەماڵە پیرەکەش
بەو ئاڤێستایە وەڕڕی بوو
مەسعود سەرچناری