$باکووری کوردستان$
- هاوسەرۆکی (#دەبەپە#)ی شاری ڕەحا و 5 کەسی دیکە کە بۆ پیرۆز کردنی ساڵرۆژی لەدایک بوونی عەبدوڵا ئۆجالان، سەردانی ماڵی موحەمەد ئۆجالان-ی برای لە گوندی ئامارایان کردبو، لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە دەستگیر کران.[3]
$باشووری کوردستان$
- تۆپخانەکانی تورکیا ناوچەکانی سنووری #زاخۆ#یان تۆپبارانکرد، بەو هۆیەوە دەروازەی سنووریی سێمالکا داخرا.[2]
- بەڕێوەبەری پەروەردەی #سەید سادق# ئاماژە بەوەدەکات لە کۆبونەوەماندا لەگەڵ بەڕێوەبەر و یاریدەدەرەکانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەکەمان داواکاری 60 بەڕێوەبەرو یاریدەدەرمان ڕەتکردەوە کە داوای دەستلەکارکێشانەوەیان کردبوو، هاوکات داوامانلێکردوون لە ئەمڕۆوە دەستبکەنەوە بە دەوام.[1]
- لە گوندێکی #قەرەتەپە# بەهۆی شەڕی سوپای عێراق و #داعش# گوللەهاوەنێک دەکەوێتە ماڵێکەوە و کچێک دەکوژێت و سێ ئەندامی هەمان خێزان برینداردەکات.[2]
- سەرۆکی #بەرەی تورکمانی#، ڕایدەگەیەنێت: هەرگیز ڕێگا نادەین هێزەکانی پێشمەرگە بێنە #کەرکووک# و هەموو ڕێگاکان بۆ پوچڵکردنەوەی ئەو پلانە دەگرینە بەر.[5]
- بەیانی ئەمڕۆ، هۆتێل ئەربیل ڤیو لە #هەولێر# گڕی گرت و وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێریش ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی تینی ئاگرەکەوە کارمەندێکی هوتێلەکە لە قاتی شەشەم خۆی فڕێداوەتە خوارەوه و گیانی لەدەستداوە و چەند کەسێکی تریش بە سەختی برینداربوون.[1]
- لە #قەڵادزێ# خۆپیشاندان دەستیپێکردەوە.[4]
- نیوەڕۆی ئەمڕۆ، کارمەندانی ناڕازی تەندروستی #چەمچەماڵ# ڕایانگەیاند، درێژە بەبایکۆت دەدەن.[1]
- لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە شارۆچکەی #مەخمور#-ی سەر بە پارێزگای موسڵ، 11 هەمین فیستیڤاڵی کلتور و وێژە کۆتایی هات، کە ماوەی دوو ڕۆژی خایاند.[5]
- کاژێر 10:00ی شەو، لە ڕێگای گەڕانەوەیان بۆ #خانەقین#، چەند چەکدارێکی نەناسراو سێ هاووڵاتی عەرەب دەکوژن، بەڕێوەبەری پۆلیس دەڵێت، چەکدارەکان داعشن.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سووپای تورک هێرشی کردە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی نزیک گوندی غەریب ڕەشک لە هەرێمی #دێرک# و لە ئەنجامدا دوو ئەندامی هێزی ئاسایش برینداربوون و دوو سەربازی تورکیاش کوژراون.[5]
- سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی، 45 گەنجی کوردی عەفرینیان بە بیانوی پەیوەندی لە گەڵ یەپەگەدا ڕفاند.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی 14 بابەتی نادەستووریی یاسای بودجەی ساڵی 2018، سکاڵای لە دادگای باڵای فیدراڵی تۆمارکرد.[4]
- هەرسێ پووتین و #ئەردۆغان# و ڕووحانی لە ئەنقەرە دەربارەی دۆخی سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان کۆبوونەوە.[4]
- ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری سەرچاوەیەکی باڵای کۆشکی سپییەوە بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکادا، دۆناڵد ترەمپ بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانی ئەمەریکای لە خاکی سووریا دەرکردووە.[3]
- دایکێک و دوو برای خەڵکی زاخۆن لە پارێزگای دهۆک، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئاوی نێوان تورکیا - یۆنان خنکان.[2]
- ڕۆژنامەکانی تورکیا ئاشکرایدەکەن کە ئەمریکا کۆگا سەربازییەکانی خۆی لە بنکەی ئاسمانی ئەنچەرلیک-ەوە بۆ منبج لە سوریا گواستوەتەوە.[1]
- وەزیری دەرەوەی یۆنان باس لە ئەگەری پێکدادانی سوپای تورکیا و یۆنان دەکات، بەهۆی بەدیلگرتنی دوو سەربازی یۆنانی لەلایەن تورکەوە.[3]
- پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ناوەندەکانی #هەدەپە# لە ناوچەی ئاڤجلاری ئستانبول و 25 ئەندامی هەدەپەیان دەستگیرکرد، کە لە ناویاندا، محەمەد چاکان هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەکە هەبوو.[5]