$باکووری کوردستان$
- دادگای تورکیا مافی پەرلەمانتاری لە هەردوو پەرلەمانتاری هەدەپە، #عوسمان بایدەمیر# و #سەلما ئیرماک# سەندەوە.[4]
- لە #دەرسیم#ی باکوری کوردستان، چوار بارهەڵگری حکومەتی تورک سووتێندرا، کە کەرەستەی بیناسازییان دەبرد بۆ دروستکردنی بارەگای سەربازی.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئەمڕۆ پێنجەمین ڕۆژی مانگرتن لە کارکردنی دوکانداران و کاسبکارانی شارەکانی #جوانڕۆ#، #بانە#، #مەریوان#، #سەقز#، #سەردەشت# و #پیرانشار#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.[2]
$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو؛ لە شارۆچکەی #خانەقین# ڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان پۆلیس و ژمارەیەک چەکدار-دا ڕوویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس برینداربوون.[2]
- شەوی ڕابردوو؛ زۆرێک لە پۆستەری کاندیدە کوردەکان لە #کەرکووک# درێندران و شێوێنران.[4]
- سێ کچی کوردی خەڵکی شەنگال کە #داعش# دەستگیری کردبوون لە وڵاتی سوریا ئازادکران.[5]
- مووچەی مانگی 2 لە بەغداوە گەییشتە هەرێم.[4]
- چەتەکانی داعش ئێوارە لە ناحیەی زاپ-ی باشووری کەرکووکدا هێرشیان کردە سەر بەندێکی کۆنتڕۆڵ-ی #حەشدی شەعبی# وپۆلیس-ی فیدڕالی، هێرشەکە لە ڕێگەی کردەوەی خۆکوژییەوە دەستی پێکرد. پاش ئەو هێرشە خۆکوژییە شەڕێکی سەخت دەستی پێکرد.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا ڕێگەیان بە تیمە مرۆیی و فریاگوزارییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە نەداوە بۆ ئەوەی سەردانی #عەفرین# بکەن، ستافان دۆژاریک گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، نزیکەی 137هەزار کەس لە دانیشتووانی عەفرین لە ناوچەی شەهبا ئاوارەن.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە پاریسی پایتەخت و مارسیلیا، ئەندامانی مەجلیسی کۆمەڵگەی دیموکراتی کورد و دۆستانیان ستاندێکی هۆشیارکردنەوەیان سەبارەت بە تاوانەکانی حکومەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد ڕێکخست و تێیاندا بانگەشەیان کرد بۆ بایکۆتکردنی گەشتیاری و کاڵاکانی تورکیا.[1]