کەسێکی ناسراوی شاری #هەولێر# بووە، ساڵی 1957 لەدایکبووە. لە هەفتاکانی سەدی 20 چالاکی ڕۆشنبیری بووە و هەڵبەستی نووسیوە.
ساڵی 1977 دەچێتە نەمسا بۆ خوێندنی پزیشکی، لەوێ بەهۆی کێشەیەکی سۆزدارییەوە کێشەی بۆ درووستدەبێت و بە زیندانی لەلایەن باڵیۆزخانەی ئێراقەوە دەهێنرێتە بەغدا و پاشان ئازاد دەکرێت. پاش ئازاد بوونی تووشی کێشەی دەروونی دەبێت و بەو هۆیەوە ڕۆژی #31-08-2018# لە هەولێر کۆچی دوایی کردووە.