$باکووری کوردستان$
- مانگرتنی زیندانیانی دۆزی #پەکەکە# و پاژک لە زیندانەکانی تورکیادا بۆ ئۆجالان و زیندانییە نەخۆشەکان لە ڕۆژی سێیەمدایە. مانگرتنەکە وەک هۆشدارییەکە و ئەمڕۆ کۆتای پێدێت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تەرمی کچێکی لاو، تەمەن 15 ساڵ بە ناوی سۆما خەڵکی شاری #سنە#. لە بان شڵانەی لە شاخی ئاویەر دۆزرایەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو کچە لاوە، بە هۆی کێشەی لەگەڵ باوکی بە شێوەی خۆهەڵواسین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.[6]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153219/0010.JPG=KTML_Photo_Alt=تەرمی کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە شاخی ئاویەر دۆزرایەوە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153219/0010.JPG=KTML_Photo_End=
- پاش بانگەوازی ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی شاری #مەریوان#، خەڵکی مەریوان بە نیشانەی ناڕەزایەتیدەربڕین، پێشنوێژی مزگەوتی مزگەوتی ئەو شارەیان بایکوت کرد.[6]
- دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی شاری سەقز، بە ناوەکانی محەمەد یادگارنوین و فەرشید نیکبین، بە تەقەی دەستوپەیوەندییەکانی حکوومەتی لەو شارە پێکران و هەروەها چەند گوللەیەک بەر ماشینی فواد مەولوودیش کەوتووە.[6]
- کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مەعرووف خۆشمەرام، کوڕی جەبار خەڵکی گوندیباوان، سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی #ورمێ# بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران بە توندی بریندار بوو.[6]
$باشووری کوردستان$
- #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# و هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری لە #سلێمانی# کۆبوونەوە، سەرچاوەکان باس لە یەکگرتنەوەی ئەم دوو حیزبە دەکەن.[4]
- سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا #موسڵ# ڕایدەگەیەنێت: ئەنجومەنی پارێزگا و ئیدارەی پارێزگای موسڵ لە ئەنجامی ئه و دۆخە خراپە ئەمنیەی کە لە شەنگال هەیە بەهۆی ئه و هێزانە لەوێ هەن ناتوانێت لە ئێستادا گۆڕە بەکۆمەڵەکان هەڵبداتەوە.[3]
- لە ترسی تۆپبارانی کۆماری ئیسلامی ئێران خوێندن لە خوێندنگەیەکی سنوری شارەدێی #سیدەکان#ی سەربەشارۆچکەی #سۆران# دەوەستێت. فاخیر شێخۆ، بەڕێوەبەری خوێندنگەی بنەڕەتی (بن ڕەشکین)ی تێکەڵاو ڕایدەگەیەنێت: ناکرێت ژیانی خوێندکارەکانمان بخەینە مەترسیەوە، بۆیە تا دۆخەکە ئاسایی نەبێتەوە و تۆپباران بەتەواوی نەوەستێت دەرگای خوێندنگەکە دادەخەین.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی بەرەی شامیی سەر بە سوپای تورکیای داگیرکەر لە ناوچەی شێراوای #عەفرین# 3 شوانیان ڕفاند. بەپێی زانیارییەکان چەتەکان ئەو 3 شوانەیان ڕفاندووە بۆ زیندانی باسوتێ، کە لە ناو خەڵکدا بە زیندانی قەڵا و ئەشکەنجە قورسەکانی ناوبانگی دەرکردووە. ناوی شوانە ڕفێنراوەکان بریتین لە کاوە عادل حەج ئەواش، عەبدۆ حوسێن حوسێن و مەزڵوم عەبدۆ حەمۆ.[2]
- ئەمشەو لە شاری منبج تەقینەوەیەک ڕوویداوە. ڕاگەیەنرا تەقینەوەکە لە نزیک نەخۆشخانەی ئەمەل-ی شارەکە ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوی جۆری کیا تەقیوەتەوە. بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەکە قوربانی لێکەوتووەتەوە و بریندار هەیە.[2]
- لە بۆسەیەکی گروپی داعشدا لە ڕۆژهەڵاتی سوریا، زیاتر لە 20 #شەڕڤان#ی هێزەکانی سوریای دیموکرات شەهیدبوون. بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ڕێکخراوی داعش لەو بۆسەیەدا سودی لە خراپی کەشوهەواو خۆڵبارینی ناوچەی هەجین وەرگرتووەو تیایدا زیاتر لە 20 شەڕڤانی هەسەدەیان شەهیدکردووە.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئێریک باهون، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) ڕایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە هەماهەنگیی لەگەڵ تورکیای هاوپەیمانی، لە بەکارهێنانی بنکەی ئەنچەرلیک بەردەوام دەبێت. ڕاشیگەیاندووە: تورکیا بە نسبەت ئەمریکاوە هاوبەشێکی جێگیرە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی تیرۆرستانی #داعش# و هەردوو وڵاتیش هاوپەیمانن لە پەیماننامەی باکوری ئەتڵەسی (ناتۆ)دا.[1]
- جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا ئاشکرایکرد، تورکیا سوورە لە کڕینی چەکی سیستەمی مووشەکی بەرگریی ئاسمانیی ڕووسی لە جۆری S-400. شوگاییڤ ڕاشیگەیاند، سەرەتا بڕیاربوو سیستەمی S-400 لە ساڵی 2020 ڕادەستی تورکیا بکرێت، بەڵام لەسەر داوای تورکیا، هەنگاوەکان بەخێرایی هاوێژران و بڕیاردرا لە ناوەڕاستی 2019 تەواوی پڕۆژەی سیستەمەکە بە پاتریۆتەکانییەوە ڕادەستی حکومەتی ئەنقەرە بکرێت.[5]
- ئاژانسی فیتچ نێودەوڵەتی بۆ پۆلینی دڵنیایی، پۆلینی چوار بانکی گەورەی تورکیای دابەزاند، کە بریتین لە بانکەکانی ئەدانە بانک (Anadolubank) فیبا بانک (Fibabanka) شکر بانک (Şekerbank) أودیا بانک (Odeabank).[3]
- حکومەتی هۆڵەندا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بڕیاریداوە تاوەکو کۆتایی ساڵ فڕۆکە بەشدارەکانی شەڕی داعش لە عێراق و سووریا بکێشێتەوە. بەڵام بۆ پرسی ئاوەدانکردنەوە و جێگیرکردنی ئاسایش 50 سەرباز لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکات.[5]
- کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران-ژنێف، لە 39هەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان، هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی مەحکووم کرد.[6]