$باکووری کوردستان$
- بۆ ماوەی 6 مانگی دیکە دیداری #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# قەدەغە کرا.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- حکوومەتی ئێران چەکوچۆڵی قورسی بۆ شارەکانی #سنە# و #کامیاران# هەناردە کردووە. شایەتحاڵان وێنە و فیلمی هەناردەکردنی ئەم چەکوچۆڵە قورسانەیان لە ڕێگاکانی سنە و کامیاران بۆ ئاژانسی کوردپا ناردووە.[6]
$باشووری کوردستان$
- محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە سەردانێک گەیشتە #هەولێر#.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153226/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 22-09-2018=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153226/0001.JPG=KTML_Photo_End=
- خاڵێکی گومرگی لەنێوان #کەرکووک# و #سلێمانی# لە نزیک ناوچەی چیمەن کرایەوە.[2]
- بۆ یەکەمجار و بەئامادەبوونی ژمارەیکی بەرچاو لە چین و توێژە جیاوازەکانی شاری #هەڵەبجە#، یەکەمین کەرنەڤاڵی ئاشتی جیهانی لە شارەکە بەڕێوەچوو، تیایدا چەندین چالاکیی هونەریی جۆراوجۆر پێشکەشکران.[5]
- پێنجەمین فێستیڤاڵی کولتوورە جیاوازەکان لە #ڕانیە# بەڕێوەدەچێت. فێستیڤاڵەکە بە بەشداری 12 گرووپە کە لە چوار وڵاتەوە هاتوون و ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت و ئەمڕۆ دوایین ڕۆژییەتی.[4]
- سکرتێری مەکتەبی سیاسی #پارتی دیموکراتی کوردستان# ئاشکرایدەکات کە حیزبەکەی بەربژێرکردنی #بەرهەم ساڵح#ی قبووڵ نییە بۆ پۆستی سەرۆککۆمار و دەڵێت، کاندیدی ئێمە لەلایەن بارزانییەوە دەستنیشان دەکرێت.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- هەفتەی کولتووری کوردستان کە لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا بەڕێوەدەچێت، لە ڕۆژی دووەمیدا بە نمایشکردنی مەڕاسیمی ئاهەنگی هاوسەرگیری کوردان بەردەوامە.[1]
- هێرشکرایە سەر نمایشێکی سەربازی لە شاری ئەهوازی ئێران و دەیان پاسدار کوژراون و بریندار بوون.
[2]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153226/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=پۆلیسی تورکیا هێرشی کردە سەر دایکانی شەممە لە ئیستەنبووڵ=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/153226/0007.JPG=KTML_Photo_End=
وتەبێژی باڵای هێزە چەکدارەکانی ئێران ڕایدەگەیەنێت: چوار هێرشبەرەکەی سەر نمایشی سەربازی لە شاری ئەهواز، سەر بە ئەمریکا و موسادن و لە دوو وڵاتی کەنداوی عەرەب پاڵپشتی دارایی و سەربازییان لێدەکرێت و ڕاهێنانی سەربازیان پێکراوە.[2]
- مارک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە کەناڵی (سی ئێن ئێن)ی ڕاگەیاند: خودی تاران بەرپرسیارێتی هەر هێرشێکی دەکەوێتە ئەستۆ کە لەلایەن کرێگرتەکانی ئێرانەوە بکرێتە سەر بەرژەوەندیەکانی واشنتۆن لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و ڕاستەوخۆ وەڵامی تاران دەدەینەوە.[2]
- کۆماری ئیسلامی ئێران دوو دەروازی سنوری لەگەڵ عێراق داخست بەهۆی ئه و هێرشەی کە ئەمڕۆ کرایەسەر سەر نمایشێکی سەربازیی لە شاری ئەهوازی باشوری ئێران.[2]
- پۆلیسی تورکیا ئەمڕۆ جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر چالاکیی دایکانی شەممە لە شاری ئیستەنبووڵ، بەشداربوانیش بە درووشم وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە.[1]