$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورکیا لە 11کەڕەک و گوندی لیجە قەدەغەی هاتوچۆی لە دژی هاووڵاتییان ڕاگەیاند. سوپای تورکیا دوای ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆئۆپەراسیۆنێکی سەربازییان لەناوچەکەدا دەستپێکردووە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەهۆی #بوومەلەرزە#کەی دوێنێ شەوەوە، سەرچاوەکان باس لە کوژرانی 8 کەس و برینداربوونی زۆرتر لە 700 کەس دەکەن لە سنووری #کرماشان#.[1]
- بەرپرسی تۆڕی ناوەندی بومەلەرزەزانی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: لەدوای ئەو بومەلەرزە بەهێزەکەی لە کرماشان ڕوویدا =KTML_Red=161 بومەلەرزەی سوک و مام ناوەند لەو پارێزگایە تۆمارکراوە=KTML_End=.[5]
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، چەند ڕۆژ پێش، ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە بەرزاییەکانی داڵانپەڕی مەرگەوەر، لە لایەن هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە تەقەیان لێدەکرێت و لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی مامەش عەلیزادە خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕ، بە سەختی بریندار بوو.[3]
- چەند ڕۆژ پێش، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی حشمەت ئادمنتەمەن 28 ساڵ خەڵکی گوندی ئەسپەڕێز سەر بە دێهستانی پیرشالیاری شاری #سەوڵاوا#، لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی سەر بە هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.[3]
$باشووری کوردستان$
- =KTML_Red=لەماوەی 24 سەعاتی ڕابردوودا 90 بومەلەرزە شاری #خانەقین# و دەوروبەری هەژاندوە=KTML_End=.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:20%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/156695/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بوومەلەرزەکەی گەرمیان - کەلار=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بوومەلەرزەکەی گەرمیان - کەلار=KTML_ImageCaption_End=
- کاتژمێر: 23:00، ئاگرێک لە بازاڕی قەیسەریی مێژوویی #کەرکووک# کەوتەوە و بەهۆیەوە سەدان دوکان سووتان و زیانی ماددی و مێژووییی لێکەوتەوە.[1]
- ئەمڕۆ جارێکی دیکە خوێندکارانی زانکۆی #سلێمانی# لەبەردەم کەمپی نوێی زانکۆ گردبونەوەیان ئەنجامدا. ئەو خوێندکارانە، جەختیان کردەوە، کە تا ئەو کاتەی تەواوی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت، بەردەوام دەبن لە دەربڕینی ناڕەزایی.[6]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان#، لە بارەگا سەرەکیی خۆیان لە شاری سلێمانی، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسییان لەسەر بڕیاری داخستنی حزب و ڕێکخراوە بێ مۆڵەتەکان ڕێکخست، کە دوێنێ لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دەرکرا. لە کۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەکەدا، #شیلان شاکر#، هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادیی قسەیکرد و ئەوەی خستەڕوو: دوای دەرچوونی ئەو بڕیارە، ئەمڕۆ بەشی ئاسایشی ڕزگاریی لە شاری سلێمانی سەردانی بارەگاکەمانی کرد و داوای پیشاندانی مۆڵەتی لێ کردین، ئێمەش پێمانوت کە مۆڵەتی هەرێممان نییە بەڵام مۆڵەتی عێراقمان هەیە.[6]
- عاسی محەمەد زەنگەنە دانیشتووی شاری #کفری# کە یەکێکە لەوانەی لە سەر دۆسیەی #ئەنفال# داواکراو بوو، چوار ساڵ لەمەوبەر خۆی ڕادەستی دادگا کرد بوو، ئەمڕۆ لە زینداندا کۆچی دوایی کرد.[7]
$دەرەوەی کوردستان$
- هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەک بە بەشداری ژمارەیەک شارەزای کورد، عەرەب و ئیسرائیلی لە ئورشەلیم بەڕێوەچوو کە تێیدا سیستەمی فیدراڵیزم بۆ ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست تاوتوێ کرا، بەتایبەتیش لە عێراق، سووریا، ئوردن و ئیسرائیل، ئەمەش وەکو بەشێک لە چارەسەری ئەو دۆخە ئاڵۆزەی لە چەندین ساڵی ڕابردوودا ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستی گرتووەتەوە. یەکێک لەو بژارانەی لەوێدا خراوەتەڕوو، پێکهێنانی جۆرێک لە کۆنفیدراڵی لە نێوان وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بووە.[4]