$باکووری کوردستان$
- لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی قرکردنی سیاسی لەتورکیا، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر 6 گەڕەکی ناوچەی تاتوسێ-ی ئەرزرۆم و لە ئەنجامدا 10کەسی دەستگیرکرد. ناوی ئەوکەسانەی کە دەستگیرکراون بریتین لە، سەنول سوڤارێگولو، زەکەریا کالدر ئەندامی مەجلیسی شارەوانی #هەدەپە#، یوکسەل کەکالدر، عەلی ساین، فەرهاد گووڵ، ئوندر ئوزون، سوات کانماز، عەبدوڵا کانماز و ئوزال سەیهان وکەسێکیبتر کە ناوەکەی هێشتا ئاشکرا نەکراوە..[2]
- بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بینای پارتیی دیموکراتیی گەلان (هەدەپە) لە ناوچەی نازللی سەر بە شاری ئایدن. هێزەکانی پۆلیس گەمارۆی بیناکەیان دا و چوونە نێو بیناکە و دەستیان بە گەڕان و پشکنین کرد. دەستیان بەسەر زۆر کەلوپەلی نێو بیناکەدا گرت و هاوسەرۆکی هەدەپە لە ناوچەکە سینان بایراک-یان دەستگیر کرد. بە گوێرەی زانیارییەکان ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ناوچەکە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، زیاتر لە 35 لاوی خەڵکی گوندی نێ، بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری #مەریوان# کران و هێزە ئیتلاعاتییەکان هەڕەشەیان لێکردوون لە بەشداری کردن لە کردنەوەی ئاگری نەورۆز خۆببوێرن.[4]
$باشووری کوردستان$
- بە ئامانجی دەرخستنی تواناکانی ژنان، #زانکۆی ڕاپەڕین#، فیستیڤاڵێکی بۆ خوێندکارە کچە بەهرەمەندەکات ڕێکخست، کە تێیدا چەندین نمایشی کلتوری کوردی ئەنجامدرا و هەروەها هۆندراوە و گۆرانی پێشکەشکران.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182397/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فيستڤاڵێکی تایبەتی بۆ نمایشکردنی چالاکی خوێندکارە کچەکانی زانکۆی ڕاپەڕین=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فيستڤاڵێکی تایبەتی بۆ نمایشکردنی چالاکی خوێندکارە کچەکانی زانکۆی ڕاپەڕین=KTML_ImageCaption_End=
- دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لەسەر مەزارەکەی لە شاری #سلێمانی#، ئاژانسی ڕۆژنییوز مەراسیمێکی بە بۆنەی سێیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی ڕۆژنامەنووسی ئاژانسەکە، #شۆڕش مستەفا# عەلی ڕێکخست. لە مەراسیمەکەدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە خانەوادە و کەسوکاری شۆڕش مستەفا و ڕۆژنامەنووسان و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ئامادەیبوون.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- چەتەکانی #داعش# و هاوڵاتیانی مەدەنی کە لە باغۆز هەڵهاتوون، بەلێشاو خۆیان گەیاندە خاڵەکانی پشکنینی #شەڕڤان#انی قەسەدە. بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فوراتنیوز، شەڕڤانان دوای ئەوەی بەوردی کۆنتڕۆڵیان دەکەن دەیانگوازنەوە بۆ کامپی تایبەت. بەپێی زانیاریی و ڤیدۆی ئاژانسەکە، لەگەڵ هاوڵاتیانی مەدەنیدا بەسەدان چەتەی داعش خۆیان ڕادەستی قەسەدە کردووە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/182397/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=چەتەکان لەگەڵ مەدەنییەکاندا ڕادەستی شەڕڤانان دەبن=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=چەتەکان لەگەڵ مەدەنییەکاندا ڕادەستی شەڕڤانان دەبن=KTML_ImageCaption_End=
$دەرەوەی کوردستان$
- سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە چەند سیاسییەکی دیاری ئاکەپە نیازی جیابوونەوە و دامەزراندنی حزبێکی نوێیان هەیە. #ئەردۆگان# ئەمە بە خیانەت ناوزەد دەکات.[1]
- کوردستانیان و دۆستانیان لە شارەکانی ڕۆژئاوای فەڕەنسا، ناوەڕاستی ئەڵمانیا، سویسرا، هۆڵەندا و چەندین شاری دیکەی ئەورووپا، بەیانیی ئەمڕۆ ڕوویان لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کرد. بەمەبەستی سازکردنی خۆپیشاندانێکی بەرفرەوان بۆ بەردەم پەرلەمانی ئەورووپا. خۆپیشاندانەکە بەمەبەستی پشتگیری کردن لە مانگرتوانی دژ بە گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی، بە سەرپەرشتی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیی کوردستانیانی ئەورووپا (KCDK-E) ساز کرا و ئاپۆڕای خۆپیشاندەران دانی نیوەڕۆ لە ناوەڕاستی شارەکەوە دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.[2]
- لە شاری یۆتەبۆریی سوێد دەستپێشخەریی ژنان یەکەمین کۆنگرەی بەست و کۆمینی ژنانی سەمای دامەزراند. هەروەها بۆ یادی فاتۆش ساگلامگۆز (سەما) کتێبخانەی شەهید سەما کرایەوە.[2]