نووسينی: الخضر سالم بن حليس اليافعي
وەرگێڕانی: ئاودێر ئەحمەد قەمتەرانی
چەند بنەمايەکی گرنگ لە کتێبی یەمردنی تۆ جیهان چ زیانێکی پێدەگات؟ (ماذا سيخسر العالم بموتک):
ئەوەی مرۆڤەکان سەغڵەت دەکات کێشەکان نين، بەڵکو ديدی خودی مرۆڤەکانە بۆ کێشەکان.
دەوروبەرت بە شێوەيەکی کاتی دەتوانن بتوەستێنن، بەڵام بيرت بێ، تاکە کەسێک کە بتوانێ بۆ هەميشە ڕاتبگرێ تەنها تۆی!
هەڵاتن تاکە هۆکاری شکستهێنانە، بۆيە ئەگەر لە هەوڵدان نەوەستی ئەوا دڵنيابە هەرگيز شکست ناهێنی.
ئەمڕۆ ئه و بەيانيەيە کە دوێنێ بەڵێنت بە خۆتدا کە کۆمەڵە کارێکی تێدا ئەنجام بدەيت.
هەر لێدانێک ئەگەر نەتکوژێ، ئەوا بە هێزت دەکات.
ڕەشبين دەڵێ: ئەگەر هاتبا و کفنم فرۆشتبا، هيچ کەس نە دەمرد.
ئەگەر پلانت دانەنا بۆ بە جێگەياندنی کارەکانت، ئەوا دڵنيابە سەرکەوتوو بوويت لە پلاندانانت بۆ شکستت.
پەروەردگار ڕزق و ڕۆزی بە هەموو گياندارێک دەبەخشی، بەڵام بۆی ناخاتە ناو هێلانەکەی.
زۆربەی ئه و هەڵانەی مرۆڤ ئەنجاميان دەدات، لە ئەنجامی ئه و هەڵوێستانەوە دروست دەبن کە پێويست بوو تياياندا بڵێ: (نا) بەڵام ئه و وتويەتی: (بەڵێ).
سێ کاتژمێر زووتر بگەيت، باشترە لەوەی يەک خولەک دوا بکەويت.
کتێبی (ماذا سيخسر العالم بموتک) لە نوسينی 🖌(الخضر سالم بن حليس اليافعي) لەلايەن بەندەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی، دەزگای فام کاری ديزاين و بە چاپگەياندنی لە ئەستۆ گرتووە. [1]