$باشووری کوردستان$
- لە گردبونەوەیەکدا لە #هەولێر#، ژمارەیەک لە مامۆستایانی ئاینی داوا لە سەرۆکی هەرێم دەکەن پابەندی ئەو بەڵێنە بن کە داویانە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ بکوژانی مەلا #وشیار ئیسماعیل#.[2]
- #وەزارەتی کارەبا#ی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەناکاو لەبۆری غازی کۆرمۆر بەرهەمهێنانی کارەبا کەمبووەتەوە و کاریگەریی تووندی کردووەتەسەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی.[3]
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندو تیژی دژی ژنان دوای نێوەرۆی ئەمرۆ لە شاری #سلێمانی# ڕێکخراوەکانی بواری ژنان لە شاری سلێمانی چالاکیەکی ڕێپێوانیان ڕێکخست.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373135/0020.JPG=KTML_Photo_Alt=بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 23-11-2019=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373135/0020.JPG=KTML_Photo_End=
- مایک پێنس جێگری سەرۆکی ئەمریکا، سەردانی هەولێری کرد و لەلایەن #نێچیرڤان بارزانی# سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا. #مەسروور بارزانی#، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، مستەفا سەید قادر، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان #قوباد تاڵەبانی#، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و ژمارەیەک بەرپرسی هەرێمی کوردستان لەو پێشوازی و کۆبوونەوە لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکادا بەشداربوون.[3]
- دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندەکانی سنوری ناوچەی شێخ باوەی #جەلەولا# تەقینەوەیەک ڕوویداو جوتیارێک برینداربوو.[6]
- کاتژمێر 03:00ی دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ، بەشێک لە ڕێکخراوەکانی بواری مافەکانی ژنان بە دروشمی لە دژی داگیرکاری و ژن کوشتن بێدەنگی بشکێنە گردبوونەوەیەکیان لە باخچەی قەڵا لە شاری #کەرکووک# بەڕێوەبرد.[7]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە نزیک کەمپی پەنابەران و جادەی نێودەوڵەتی (M4) هێرشکرنێکی بەهێز ئەنجام دەدرێت. هەروەها ناوەندی ناوچەی عەین عیسا تۆپ باران دەکرێت. #شەڕڤان#انی #قەسەدە# و ئەندامانی هێزی سوپای ڕژێمی سوریا وڵامی هێرشەکان ئەدەنەوە. هێرش بە مەبەستی داگیرکردنی ناوچەکە لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە بەردەوامە.[1]
- بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی #گرێ سپی# 10 کەس کوژران و 20ی دیکە برینداربوون.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/373135/0007.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گرێسپی 30 قوربانی لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گرێسپی 30 قوربانی لێکەوتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەگوێرەی ئاژانسی سانای سەر بە حکوومەتی سووریا، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا دوو هاووڵاتیان لە گوندی عریشەی سەر بە #سەرێکانی#ان گوللەباران کردووە. ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزەکانی سوپای تورکیا و گرووپە چەکدارەکان لە گرێ سپی و سەرێکانی دەستیان بە تاڵانکردنی ماڵی هاووڵاتیانی کورد کردووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئەهواز ڕایگەیاند، بە تەنیا لە پارێزگای خوزستانی ئێران 60خۆپیشاندەر کوژراون.[1]
- لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی ئەوروپا خۆپیشاندان دژی داگیرکەری ئێران ئەنجامدرا.[5]
- فەرەنسا لەسەر هەژموونی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست هاتەدەنگ و وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت، ئەمریکا خەریکە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشە دەکات.[3]
- #حەیدەر عەبادی#، سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر ئیدانەی سەردانەکەی مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ عێراق دەکات و دەڵێت: بەغدا پایتەختی عێراقە نەک هەولێر.[3]