$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ژمارەیەک لە #کۆڵبەر#انی کورد لە سنووری شاری #پیرانشار#، لە لایەن هێزە نیزامییەکانە دەدرێنە بەر دەسڕیژی گوللە کە لە ئەنجامی تەقەی ئەو هێزانەدا، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی #جەلال خالیدی# خەڵکی شاری #مەهاباد#، پێکراوە.[7]
- ڕەشید ناسرزادە هەواڵنێر و چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی شاری #شنۆ# ئەندامی گرووپی شاخەوانەیی پێشڕەو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. ناوبراو کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە جاددەی پیرانشار شنۆ دەسبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.[7]
$باشووری کوردستان$
- بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی کەمئەندامانەوە، دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە سەرجەمیان نابینان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە #سلێمانی# داوای دامەزراندنیان ئاڕاستەی حکومەتی هەرێم کرد. داواشیانکرد کە حکومەت هاوکاریان بێت لە ڕەخساندنی هەلیکار بۆیان، بۆ ئەوەی بتوانن لەڕێگەی بڕوانامەکانیانەوە ژیانێکی شایستە بۆ خۆیان دابین بکەن.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374851/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەشی زمانی چینی لە زانکۆی سەڵاحەدین دەکرێتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووس و چالاکوانی مەدەنی بەمەبەستی جێبەجێکردنی پرەنسیپەکانی یاسای کاری ڕۆژنامەگەری لەگەڵ ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە و لەبەیاننامەیەکدا مەترسی سەر کاری ڕۆژنامەگەریان لە حاڵەتی جێبەجێنەکردنی یاساکە خستەڕوو.[5]
- لەپێناو خزمەتکردن بە پرۆسەی پەروەردە و خوێندنەوە و گرنگیدان بەخاوەن پێداویستی تایبەت، لە ڕۆژی خاوەن پێداویستی تایبەتدا، لەمەراسیمێکی تایبەتدا ڕێکخراوی (پەروەردەیەکی هاوچەرخ) بەهاوکاری (کتێبخانەی گشتی سلێمانی) بەشێکی تایبەتیان بە نابینایان لە کتێبخانە کردەوە.[3]
- حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی بودجە و نەوت ڕێککەوتن.[6]
- لە شارۆچکەی #کفری# چوارەمین فێستیڤاڵی مەقام بەڕێوەچوو، کە تێیدا 9 گرووپ و 60 ژەنیار لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریان تێداکردووە، دەسپێکی فێستیڤاڵەکەش بە مەقامی قەتار و خاوکەر دەستی پێکرد کە یەکێکە لە مەقامە ڕەسەنەکانی کورد لە ناوچەی #گەرمیان# و #کەرکووک# دەوترێتەوە.[2]
- ساڵۆنی #کوردستانی نوێ# ڕێوڕەسمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی له و دیو سنوورەکانی مەرگەوە، بیرەوەرییەکانی زیندان بۆ مامۆستا مەحمود قەرەداغی پێشمەرگە و تێکۆشەری دێرین ڕێکخست.[3]
- وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: لە هەنگاوێکی زانستیدا و بەئاراستەی کرانەوە بەڕوی دونیاو ئاشنابون بەکلتور و فەرهەنگ و مێژوی وڵاتی چین، کردنەوەی بەشی زمانی چینی لە #زانکۆی سەڵاحەدین# دەبێتە تەنها بەش لەسەر ئاستی کوردستان و عیراق، بۆ پیشکەشکارانی کوردستان و عیراق کەدەتوانن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە زمانی چینی وەربگرن.[3]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بۆ شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکەی دوێنێی تل ڕەفعەت، ئەمڕۆ خۆبەڕێوبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیاند.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/374851/0011.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆبەڕێوەبەری 2 ڕۆژ ماتەمینیی ڕاگەیاند=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆبەڕێوەبەری 2 ڕۆژ ماتەمینیی ڕاگەیاند=KTML_ImageCaption_End=
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر کاتژمێر 9:30 خولەک دەستی بە تۆپبارانکردنی گوندەکانی سوخانەک و ئاقیبێی ناوچەی شێراوای #عەفرین# کردووە.[4]
$دەرەوەی کوردستان$
- کچێکی دیکەی کوردی ئێزدی خەڵکی گوندی کوچو لە شاری ڕوممادی لەلایەن سوپای عێراقەوە لەدەست #داعش# ڕزگارکرا و نووسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش دەڵێت، بەمنزیکانە دەیگێڕنەوە بۆ نێو کەسوکاری.[1]
- وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت، پشتگیری لەوە ناکات کە یەکینەکانی پاراستنی گەل - #یەپەگە#، بە ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسرێت.[1]
- ئیسحاق جەهانگیری، جێگری یەکەمی سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: بارودۆخی ئێستای ئێران یەکێکە لە قورسترین ئه و بارودۆخانەی لە پاش شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ساڵی 1979 وڵاتی پێدا تێدەپەڕێت، و هۆکارەکەشی بۆ فشارەکانی ئەمەریکا لەسەر سەچاوەکانی ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئه و وڵاتە دەگێڕێتەوە.[2]
- بەر لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی لووتکەی #ناتۆ#، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، تورکیای بەدڵە و پەیوەندیی لەگەڵ سەرۆکەکەی باشە، لێدوانەکانی سەرۆکی فەرەنسایشی بە بێڕێزی ناوبرد کە پێشتر ڕێکخراوی ناتۆی بە عەقڵێکی مردوو وەسفکردبوو.[1]
- #ئەرۆغان# پێش بەڕێکەوتنی بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ لە لەندەن بەبۆنەی 70 ساڵەی دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، پلانی وڵاتەکەی بۆ دروستکردنی ناوچەی ئارام لە #گرێ سپی# و #سەرێکانی# پێشکەشی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا دەکات. گوتیشی، داوا لە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ دەکەم یەپەگە وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بناسێنێت.[2]
- ناکۆکییەکانی نێوان ئەندامانی ناتۆ لە بەریتانیا باشتر ڕوونبوونەوە کاتێک سەرکردەکان چاویان بەیەک کەوت. ماکرۆن ڕوونکردنەوە لەسەر قسەکانی پێشووتری دەدات و سەبارەت بە تورکیاش ڕایگەیاند تورکیا یەپەگە و ئەوانیدی بە تیرۆریست دادەنێت. کە ئەمە پێناسەی ئێمە نییە.[1]
- نوێنەری تایبەتی #نەتەوە یەکگرتووەکان# لە عێراق ڕایگەیاند: لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا تا ئێستا 400 کەس کوژراون.[6]