برایم فەرشی
ئۆکتوبر 2019
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=375535&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خویندنەوەی پێشکەش بە منداڵێکی فەیلەسووفی کورد!=KTML_Link_External_End=
کەڵاشینکۆڤ لە زاوزێی شەڕی دووهەمی جیهانی ساڵی 1943 داکەوتە ناو بازاڕی چەک.
کوانتن کۆمپیوتێر لە سەردەمی کێبرکێی سایبەرتێکنۆلۆژیی، هاتوچۆی بەپڕتاوی مێگازانیاریی، پاش تێپەڕبوونی 153 ساڵ بە سەر یەکەم پەوەندی ئینسانی ناو قاڕەکان لە ڕێگای کابلی تێلگراف و تەلەفون، ، لە لایەن شەرکەی گوگل ساڵی 2019 سازکرا. کەڵاشینکۆڤی حەفتاوشەش ساڵەی پارتیزانەکان، هێما نەماوە بۆ شۆڕشگێڕیی و گەیشتن بە ئازادی. پارتیزانەکان لە چنگ فاشیسم، کۆیلەتی و کۆلۆنیالیسم ڕزگاریان هاتوە، هێندێکیان ناویان چۆتە ناو ڕیزی دیکتاتۆڕەکان. کڵاشینکۆڤ بەرهەمی سیستەمێکی فکریی، سیاسی، ئیدئۆلۆژیک بوو، کە لە بەریەک هەڵوەشاوتەوە، میکایل کڵاشینکۆڤ نەماوە، بەڵام چەکەکەی لە شانی کوردەکان نەبۆتەوە!
کڵاشینکۆڤ وەک چەکیش بەزیوە. ” M136″ -ی ئوسترالیایی بەرهەمی مودێرنترین تیکنۆلۆژیی سەردەم، لە یەک چرکە(سانیە)، شازدەهەزار و لە یەک خولەک(دەقیقە)، یەک میلیۆن فیشەک دەهاوێژێ و نیشانەکان دەپێکێ. ئەو چەکە لە لایەن هێزی نیزامی ئەمریکاوە بەکار دەهێندرێ.
M136 خێراترین چەکی جیهانە، بەڵام خێراتر لە کوانتن کۆمپیۆتێر نییە. کوانتن کۆمپیوتێر هەزار میلیۆن (یەک میلیارد) جار خێراتر زانیارییەکان بەکار دەهێنێ بۆ وڵامدانەوە بە پرسیارەکان. کوانتن کۆمپیوتێر لە ماوەی سێ خوڵەک، وڵامی ئەو پرسیارانە دەداتەوە کە ئێمەی مرۆڤ بۆ وڵامدانەوەیان پێویستمان بە دەهەزار ساڵ کات هەبوو. واتە گەر مرۆڤ بۆ وڵامدانەوە بە پرسیارێکی ئاڵۆز و فرەلایەنی ماتماتیک پێویستی بە دەهەزار ساڵ کات بۆ حیسابکردنی هەبێ، کوانتن کۆمپیوتێڕ کە حیساباتی بێکۆتایی نێوان (0-1 ئەنجام دەدات، سێ خولەک و بیست چرکە کاتی پێویستە.[1]