عەبدولفەتاح سیسی, سەرۆکی میسر, لەمیانەی کۆڕبەندی لاوانی جیهان کە لەشەرمەلشێخ بەڕێوەدەچێت، لەوەڵامی پرسیاری کچە کوردێکدا، ڕایدەگەیەنێت: کوردەکان 60 ساڵە لەمەینەتیدان و هیچ کەسێک ناتوانێت ناسنامەی نەتەوایەتی ئەوان بسڕێتەوە. وتیشی، لەساڵانی ڕابردودا کورد بەسەر وڵاتانی ناوچەکە دابەشکرا، وەک ئێران و تورکیاو وڵاتانی دیکە، هیچ کەس ناتوانێت ناسنامەی نەتەوایەتیت لێ زەوت بکات، سەرەڕای ئەوەی کە ڕویداوە تۆ لێرەیت و قسەدەکەی.
سیسی وتی، زمان و داب و نەریتی کورد ماوەتەوە، بەڵام لەدەستچونی بەشێک لەسەرچاوه و سەرمایەی تایبەتی نەتەوایەتی گەلی کورد ئه و باجەیە کە بەهۆی ململانێکان کورد لەدەستیداوە.[1]