$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە ئەنجامی شۆڕش لە زیندانی #سەقز# و هەڵهاتنی نزیکەی 80 زیندانی، فەزای ئەو شارە بە تووندی میلیتاریزە کراوە و هێزە ئینتزامی و گاردی تایبەت بۆ دەسبەسەرکردنی زیندانییانی هەڵاتوو لە ناو شاردا بڵاویان پێکراوە. هێزە ئینتزامییەکان لە ئاستی شاری سەقز ڕێگایکانی هاتوچۆی سەقز - #بانە# و سەقز - #مەریوان#، خاڵی پشکنینیان داوە.[3]
- جێگری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای #سنە# دەڵێت، پێنج کەس لەو زیندانیانەیان دەستگیرکردوونەتەوە کە ڕۆژی ڕابردوو لە زیندانی سەقز هەڵاتبوون و کەسێکیش خۆی ڕادەستکردووەتەوە.[1]
- فەرماندەی #سوپای پاسداران#ی پارێزگای سنە ڕایگەیاند: هۆکاری هەڵهاتنی زیندانیان لە زیندانی شاری سەقز، ترس لە کۆرۆنا بووە.[5]
- بەڕێوەبەری تەندروستی #مەهاباد# ڕایگەیاند، لە 24 کاژێری ڕابردوو تووشبوویەکی #کۆرۆنا# لەو شارە گیانی لەدەستداوە و بەو پێیە ژمارەکە گەیشتووەتە سێ کەس.[1]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی شاکر بێهروزی خەڵکی دزەی #مەرگەوەڕ# لەلایەن لقی 2ی دادگای ئینقلابی شاری #ورمێ# بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو، بە 5 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا. لقی 2ی دادگای ئینقلابی ورمێ، ئەو حوکمەی بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپوزسیونی حکوومەتی ئێران بە سەر ئەو هاووڵاتییە کوردەدا، سەپاندووە.[3]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە 122 تووشبوو، لەو ژمارەیەش 51 کەس چاکبوونەتەوە و 2 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378322/0018.JPG=KTML_Photo_Alt=28-03-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/378322/0018.JPG=KTML_Photo_End=
- لە #دەربەندیخان# 18 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و سێ کەسیان چاکبوونەتەوە. جیاواز لە شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان دانیشتووانی ئەو شارۆچکەیە زۆر باش پابەندی قەدەغەی هاتووچۆن، بۆیە کەمترین هێز و بازگەی تێدا دانراوە.[1]
- لە چوارچێوەی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەهۆی دابەشکردنی مووچەوە، تەندروستی #سلێمانی# ڕێکاری تایبەت دەگرێتەبەر و بانک و فەرمانگە حکومییەکان دەرمانڕێژ دەکات.[2]
- دوای ئەوەی 23ی مانگ قەدەغەی هاتوچۆ لە شاری #کەرکووک# درێژکرایەوە تا 28ی ئادار، ئەمرۆش ئەندامانی شانەی قەیرانەکان لە شاری کەرکووک بۆ ڕووبەروبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای شارەکە کۆبوونەوە، پاش کۆبوونەوەکە ئەم شەو بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە کە تیدا قەدەغەی هاتووچۆ لە شاری کەرکووک درێژکرایەوە بۆ 11ی نیسانی مانگی داهاتوو.[6]
- لە بەیاننامەیەکدا گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار درێژکردنەوەی ماوەی پشووی دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی هەرێمی کوردستان تا 16ی مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.[4]
- حکومەتی هەرێم بە هاوکاریی عێراق، ئاسانکاریی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو خوێندکارانەی هەرێمی کوردستان دەکات، کە لە دەرەوە دەخوێنن و بەهۆی کۆرۆناوە خوێندنیان ڕاگیراوە، داواشیان لێدەکات، لە نوێنەرایەتییەکانی حکومەتی هەرێم یان لە باڵیۆزخانەکانی عێراق، ناوی خۆیان تۆمار بکەن.[7]
- لە گوندی کەڵەکینی شارۆچکەی #خەلیفان# لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی برایەک، براکەی خۆیی کوشت. کێشەی دووبراکە ئەوەبووە کە کامیان دەبێتە جێگرەوەی باوکیان.[4]
- لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەی گوندی سوریا لە شارۆچکەی باتێلی شارۆچکەی سێمێل دروستدەبێت، بەڕێوەبەری شارۆچکەکەش دەڵێت، کەسێک کوژراوە و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە نوێترین ئاماری بڵاوکراوە لەسەر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشبوانی گەیشتە 597 هەزار و 458 کەس و ئەو کەسانەش کە گیانیان لەدەستداوە 27 هەزار و 370 کەسن.[2]
- کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق 458 تووشبووە و 40 کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها 122 کەسیش چاکبوونەتەوە.[4]