ئامادەکردن : #هیوا فاوندەیشن#
نووسەر: شین کۆڤی
وەرگێڕ: ڕێژوان ئامانج کەمال
ئەم کتێبە لە سێ ڕێگاوە دەتوانێت یارمەتی مناڵان بدات:
یەکەم: مناڵان فێر دەکات کە ئەگەر مرۆڤ خاوەنی چەند بنەمایەک بێت ژیانێکی چەند خۆشتر و پڕ ماناتری دەبێت.
دووەم: ئەم کتێبە زمانێکی هاوبەشیان پێ دەبەخشێت کە دەتوانن لە ڕێی ئەو زمانەوە لەگەڵ مامۆستاکان و دایک و باوکیاندا لە یەکتری تێبگەن.
سێیەم: ئەوەیە مناڵەکان بە دڵنیاییەوە خۆیان لە یەکێک لە کارەکتەرە لەبیرنەچووەکانی چیرۆکەکاندا دەبیننەوە و لە ئەنجامیشدا دەتوانن 7 خووەکە لە ژیانی خۆیاندا جێبەجێ بکەن.[1]