$باکووری کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک ڕایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە #جۆلەمێرگ# دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی #کۆرۆنا# بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە.[1]
- گەڕەکی دۆشلوجەی ناوچەی ئازار پێرتی شاری چەولیک بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خرایە کەرەنتینەوە و هاتوچۆی لێ قەدەغەکرا.[1]
- دوای ئەوەی دانیشتوویەکی گەڕەکی خرابەی ناوچەی ئەلباک لە ئەستەنبولەوە گەڕایەوە و ئاشکرا بوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، هەموو گەڕەکەکە خرایە ژێر چاودێریەوە و هاتوچۆی لێ قەدەغەکرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- تاوەکو ئێستا لە چوار پارێزگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 17 هەزار و 500 کرێکار کە بەهۆی کۆرۆناوە بێکار بوون، داوای بیمەی بێکارییان کردووە.[2]
$باشووری کوردستان$=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380808/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 07-04-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380808/0012.JPG=KTML_Photo_End=
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری #دهۆک# دەستنیشانکران، کە خێزانێکی دایک و باوک تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاینەوە و لەکەڕەنتین دابوون.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە پیاوێک و چوار ئافرەتن. یەکێکیان دانیشتووی کانی گەلی چوار تووشبووی دیکە دانیشتووی گەرەکی 94ی باداوەن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری هەولێرن. بەوەش ژمارەی توشبوان لەهەرێمی کوردستان گەیشتە 285 توشبوو.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە کچێکی تەمەن 13 ساڵ دانیشتووی شارەدێی #بازیان# بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.[3]
- ئەمشەو لە سنووری شارۆچکەی #کوڵەجۆ# لە #گەرمیان# #داعش# هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون. ئەو دوو پێشمەرگەیەی کە شەهید بوون ناویان #سورکێو ڕەشید# و #ئیسماعیل فارس# ە.[2]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #هەولێر# بڕیاری کەرەنتینکردنی دانیشتووانی گەڕەکی کارێزانی لە هەولێر دەرکرد و لە پلاندایە 10 گەڕەکی دیکەش لە هەولێر کەرەنتین بکرێن.[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند: 16 توشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوەو گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان و کۆی ئەوانەی چاکبونەتەوە گەیشتە 78 کەس.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380808/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=سلێمانی.. هێڵەکانی پەڕینەوەی پیادە نوێدەکرێنەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=سلێمانی.. هێڵەکانی پەڕینەوەی پیادە نوێدەکرێنەوە=KTML_ImageCaption_End=
- بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا چاکبوونەوەی دوو تووشبووی کۆرۆنا ڕاگەیاند.[4]
- بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، هۆکاری هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەولێر دانانی دوو پرسە بووە، ئێستا ژمارەی تووشبووان لە هەولێر گەیشتووەتە 138 کەس و لەنێویاندا 20 کەس چاکبوونەتەوە.[5]
- #هەڤاڵ ئەبوبەکر#، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ڕوونکردنەوەیەکدا داوای لێبوردنی له و پزیشکە کرد، کە دوێنێ لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ناوخۆ ڕووبەڕووی کێشە بوویەوە.[5]
- بەهۆی چۆڵیی شەقامەکانەوە، لەلایەن بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی #سلێمانی#یەوە سەرجەم هێڵەکانی پەڕینەوەی پیادە نوێدەکرێنەوە.[4]
- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی ڕایگەیاند، حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.[2]
- دوای دوو ڕۆژ لە سەربەستکردنی درەنگانێکی شەوی ڕابردوو جارێکی دیکە ڕۆژنامەنووس #هێمن مامەند# لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە.[3]
- وێڕای بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ، کە لە چوارچێوەی ڕێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا ڕاگەیەندراوە، لەسەر ڕێگەیەکی لاوەکی لە شارەدێی #سەرقەڵا#، بە هۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبیلێکەوە شەوی ڕابردوو کەسێک گیانی لەدەستدا.[5]
- سێ ڕۆژ لەمەوبەر، پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕێن سووتانی ژنێکی بە ئاگر ڕاگەیاند، کە بەهۆی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە کە 90٪ بوو، ڕەوانەی سلێمانی کرا، دواجار بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانیلەدەستدا.[6]
- لەپاڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر لە زبڵ و پاشماوەی جۆراوجۆر لە شەقام و شوێنە گشتیەکانی #کەرکووک#، بووەتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیانی شارەکە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی جۆراوجۆری دیکە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان لە نیوەشەوەوە دەستیان بە تۆپبارانکردنی گوندی دلدارا و دەورووبەری و گوندی ئوم ئەل کێف لە تلتەمر کردووە.[1]
- تەرمی ئەحمەد مەحمود موسلیم (خالۆ کۆبانێ) #شەڕڤان#ی #قەسەدە# کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا بەهۆی جەلتەی دڵەوە شەهید بوو، بەخاکسپێردرا.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرتاسەری تورکیا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و وتی:ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا گەیشتووەتە 725 کەس. کۆجا هاوکات ڕایگەیاند، بە گشتی ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 34 هەزار 109 کەس.[1]
- لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق تاوەکو 18ی مانگ درێژبکرێتەوە و پشتیوانی داراییش پێشکەش بەو خێزانانەن بکرێت، کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ زیانیان بەرکەوتووە.[2]