نووسینی: #ڕێبوار ڕەمەزان بارزانی#
چاپی یەکەم، چاپخانەی سەنگەر، 2019 لە (230) لاپەڕە پێکهاتووە.
ژمارەی سپاردن:(2585) لە بەرێوەبەرایەتی گشتی کتێبخانە گشتیەکانی هەرێمی کوردستان ساڵی 2019 ی دراوەتێ.
لە (111) لاپەرە پێکهاتووە و بە سێ زمان نووسراوە =KTML_Bold=کوردی و عربی و ئینگلیزی=KTML_End=
لە ناوەروکی کتێبەکەدا:
...ماوەی سەعاتێک ڕۆیشتین و دۆڵێکی لابەلامان بڕی تا گەیشتینە گوندی (بارزان) کە دەکەوێتە بناری چیایەکەوه و چیایەکەش لەدوو لاوە لە ئامێزی گرتووە.
لە گوندە ئاساییەکانی کورد گەورەترە، بەڵام هیچ جیاوازییەکی ئەوتۆی تایبەتی لەگەڵ گوندەکانی دیکەدا نییە تا ببێتە بەڵگەی گرینگیی لە ناوچەکەدا. زۆربەی شێخەکان، بگرە ئه و شێخانەیش دەسەڵاتیان لە شێخەکانی بارزان کەمتر لە قەڵای سەخت و و قایمدا دەژین، کەچی دەبینین ئەم شێخە (لەناو گەلەکەی خۆیدا) دەژێت، کۆشکەکەیشی بریتیە لە کۆمەڵە خانوویەکی ئاسایی کە پێکەوە نووساون و یەک خانوویان پێک هێناوە، کە هیچ دەروازەیەکی دەرەوەی نییە. (ئێمەش ئه و جۆرە دەروازەیەمان بە چاو نەبینی) هەر کە پێت لە دەرگایە کە نایە ژوورەوە خۆت لە ژوورەوەدا دەبینیت، بەره و ژووری دانیشتن ڕۆیشتین کەپرێکی هاوینە بوو...
(دەبلیوو. ئەی. ویگرام و براکەی ئیدگار. تی. ئەی. ویگرام) گەشتێک بە کوردستاندا دەکەن و دێنە بارزان بەم شێوەیە باسی بارزان و شێخ عەبدولسولام بارزانی دەکەن..[1]