نووسینی: هێلین خەلیل
ئێمەی کچان، باببینە کانگای هیوا و بەخشینی عیشق.با ببین بە یەکێک لەوانەی کە لە تاریکترین شەودا چران.لەساردترین شەوەزەنگی زستاندا گەرمیی وسۆز ومیهرەبانیین.هیوای ساتە دژوارەکانی ئەو زەمەنە پڕسەختییەن هاوڕێی ڕۆحەماندووەکانن. با دڵێکی سپیی ڕۆژگارە ڕەشەکان بین چەپکێک بەیبوونی ناو خەزانی تەمەن بین.فڕینی پەروانە ئاوێزانی ڕۆحەکان بکەین.لەجێگای ئازارەکان، گوڵستانێک بنەخشێنین. ئەوینداری دڵە مەستەکانی تاریکیی بین.بۆن و بەرامەی بەیبوون، بەسەر تەواوی دڵەکاندا بڕژێنین. تاڤگەیەک بین لەمیهرەبانیی.خەرمانێک بین لەگوڵزاری موحیببەت.وەک پەڕەی گوڵ ناسک ناسک، هێمنانە وەک پەپولەی باڵەفڕە، تۆی هیوا و خۆڕاگری لەنێو دڵەکاندا بچێنین.یادی ئیلاهی ئاوێتەی ڕۆحەکان بکەین.بەهەشتێک بخوڵقێنین، کە هیچ کەس مەیلی ڕۆیشتنی نەکا!