$باکووری کوردستان$
- قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان کە پارێزگاریی #وان# 2 هەزار و 20 ڕۆژە بەردەوامی پێدەدات، 15 ڕۆژی تر درێژکرایەوە.[6]
- لە شارەوانی شاری #ئێلح# کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی شارەوانی کە ماوەیەک بوو بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دواخرابوون، سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە. سونگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و چەند ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی کە بە نیاز بوون بەشداری لە کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی شارەوانیەکەدا بکەن، ڕێگریان لێکرا و هێزەکانی پۆلیس نەیانهێشت بچن بۆ کۆبوونەوەکەیان. دواتر هەر یەک لە سۆنگول کۆرکماز هاوسەرۆکی شارەوانی ئێلح و هەر یەک لە شوکران چەلەبی، گیزەم ئۆغورلو، ئیلکای ئاڵاگوز، شەهریبان ئایدن، ئایشە ئۆنال، ڕەجەب یارگی، شیرین سەن و عومەر کولوپلو ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی دەستگیر کران.[6]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- هونەرمەندێکی کورد بە ناوی عەبدوڵڵا چاوەشی خەڵکی گوندی حاجی لەک سەر بە ناوچەی چۆمی مەجیدخانی #بۆکان#، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هونەرمەندە کوردە و ناوبراویان دەسبەسەر کردووە.[5]
- دوو لاوی کورد بە ناوەکانی ئەحمەد ناسری و جەلال ناسری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر شوێنی کاری ئەو دوو لاوە کوردە لە گەڕەکی میرئاوا و بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەوانیان دەسبەسەر کردووە. ئەو سەرچاوە ئاگادارە هەروەها دەڵێت: جەلال ناسری پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە، بەڵام ئەحمەد ناسری لە ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەسبەسەرە.[5]
$باشووری کوردستان$
- داگیرکەری تورک لە شەوی ڕابردووەوە تاوەکو کاژێر 04:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تۆپبارانی چەند ناوچەیەکیان لە دەوروبەری چیای #خامتیر# کرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384458/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=خۆپیشاندان لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=خۆپیشاندان لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەیەک لە جوتیار و کاسبکارانی عەلوەی هەولێر دژی ساغنەبوونەوەی بەرهەمەکانیان و نەبوونی بازاڕ گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، بەرهەمی ناوخۆیی لە بازاڕەکاندا ساغ نابێتەوە و حکومەتیش هیچ پلانێکی نییە بۆ ساغکردنەوەی لە ناوخۆ و هەناردە کردنی بۆ دەرەوە.[2]
- لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 324 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 11 کەسیش گیانیان لەدەستداوە. کە شەشیان لە هەولێرن و پێنج کەسەکەی دیکەش لە سلێمانین.[8]
- وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، گرفتی ساخنەبوونەوەی بەرهەمی کشتوکاڵی نێوخۆییان زۆرە، بەشێکیشی بۆ قەدەخەی هاتووچۆ دەگەڕێتەوە. هاوکات ئەو تەماتەیەی کە لە هەرێمی کوردستانیش بەرهەمدەهێنرێت، بۆ دۆشاوی تەماتە ناشێت.[1]
- خۆپیشاندانی مووچەخۆرانی سلێمانی بەردەوامە و لە ئەنجامی وەڵام نەدانەوەی داواکارییەکانیان لەلایەن حکومەتەوە، ئەمڕۆ بە وتنەوەی دروشمی ‘بڕوخێ دز’ خۆپیشاندەران بە ڕێپێوانێکی جەماوەری بەڕێکەوتن بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.[3]
- بەهۆی تەقینی بۆری سەرەکی دابەشکردنی ئاوی #سلێمانی#، ماوەی چەند سەعاتێک شارەکە بێ ئاو بوو و ئەمڕۆش لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سلێمانییەوە کێشەکە چارەسەر کرا و لە ئێستادا ئاوی شارەکە دابینکراوە.[2]
- هێزێکی عێراقی لە نزیک #کفری# تەقە بەسەر هێزی پێشمەرگە دەکات.[4]
- ئاگرێک لە شاخی گۆیژە لە شاری سلێمانی کەوتەوە و بڕێکی زۆر پووش و پەڵاش سووتان.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- شەوی ڕابردوو، بەهۆی هەڵکردنی ڕەشەبایەکی تووند لە #هەولێر# زیاتر لە 400 داری گەورە لە شەقامە سەرەکییەکان شکاون و بەشێک لە ڕێگاکانیش داخراون. بەرگریی شارستانیش دەڵێت لە چوار شوێن ئاگر کەوتووەتەوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لە ئاسایشی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکردووە کە بڕی 40 کلیۆگرام ماددەی هۆشبەری جۆری هێرۆینینان پێبووە.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕوانگەی سووری بۆ چاودێریی مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، چەند فڕۆکەیەکی نەناسراو گوندێکی سەر بە کۆبانێیان بۆردوومانکردووە کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی تورک و چەتەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریادایە.[1]
- گوندی تورکمان کە دەکەوێتە باشوری ناوچەی #گرێ سپی# لە لایەن چەند فڕۆکەیەکی نەناسراوەوە بوردومان کرا. هاوکات 2 گوندی سەر بە ناوچەی زگانێش لە لایەن سوپای داگیرکەری تورکەوە تۆپباران کران.[6]
- گروپی چەتەکانی لیوای سەمەرقەند کە سەر بە دەوڵەتی داگیرکەر تورکە، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو، لە گوندی مەزنی سەر بە ناوچەی شێراوا 7 کەسی ڕفاندووە کە دوانیان منداڵن.[6]
$دەرەوەی کوردستان$
- تورک نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە پێکهاتووە لە 37 خاڵی سەربازی.[8]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/384458/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=تورک نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=تورک نەخشەی هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بڵاودەکاتەوە=KTML_ImageCaption_End=
- لە ڕاگەیەندراوێکدا نوێنەرانی پێکهاتەی عەرەب و تورکمانی #کەرکووک# لە پەرلەمانی عێراق، کە ئەمڕۆ بڵاویان کردووەتەوە، هەردوو پێکهاتە دەڵێن ڕازیبوونی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی پارێزگای کەرکووک، پێشهاتێکی ترسناک و نادەستوورییە.[7]
- ڕۆژنامەیەکی ئەمریکی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بنکەی ئەتۆمی نەتەنز لە پارێزگای ئیسفەهان ئاشکرا دەکات، بەرپرسێکی هەواڵگری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە نەیویستووە ناوی ئاشکرابێت، بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ڕاگەیاندووە، ئیسرائیل لەنێو جەرگەی بنکە ئەتۆمییەکەدا بۆمبی تەقاندووەتەوە.[1]
- وەزارەتی تەندروسی عێراق، تووشبوونی هەزار و 796 کەس و مردنی 94 کەسی دیکەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.[7]
- حکومەتی ئەڵمانیا هێرشەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای کوردستان بە نایاسایی دەزانێت و دەڵێت، ڕەوایەتیی نێودەوڵەتییان نییە و لە بواری تەندروستیشدا بە بڕی ملیۆنێک یورۆ هاوکاریی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەکات.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ، هیشام هاشمی، لێکۆلینڤانی سیاسی و ئەمنیی عێراق و گۆشەنووسی ڕووداو، د.هیشام هاشمی لە شاری بەغدا تیرۆرکرا.[8]