$باکووری کوردستان$
- ئاگرەکەی چیای گابار، کە دەوڵەتی تورک بە ناوچەی ئەمنیی تایبەتی ڕاگەیاندووە، ماوەی 4 ڕۆژە بەردەوامە. هاوکات ئاگریش بەردرایە سنووری دارستانی دێرولزەعفەران لە ئارتوکلوی مێردین.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- وریا دڵ ئەنگیز چالاکی مەدەنیی خەڵکی #مەریوان#، بۆ تێپەڕاندنی ماوەی زیندانییەکەی ڕەوانەی زیندانی ئەو شارە کرا. لقی 101ی دادگای ئینقلابی کەیفەریی 2ی شاری مەریوان، ئەو چالاکە مەدەنییە کوردەی بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی بە 4 مانگ زیندان و لێدانی 24 زەربە قامچی مەحکووم کردووە.[5]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385269/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=عەلی ساکنی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=عەلی ساکنی=KTML_ImageCaption_End=
- عەلی ساکنی پارێزەری خەڵکی #سەقز# کە مانگی پێشوو بۆ ماوەی 8 ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، تۆمەتی ”سیخوڕی“ خراوەتەپاڵ و سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.[6]
- بوومەلەرزەیەک بە هێزی 5.1 پلە بەپێی پێوەری ڕێختەر لە پارێزگای #کرماشان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕوویدا.[1]
- هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنوور پۆلێک #کۆڵبەر#یان داوەتە بەر لێدان و کوتان و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک بە سەختی بریندار بووە. هەواڵنێری هەنگاو لە شاری پاوە ڕایگەیاند کە، کۆڵبەرێکی تەمەن 16 ساڵ بە ناوی “موبین حوسێنی” کوڕی سیرووس و خەڵکی گوندی “دووریسان” لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بە قونداغی چەک لە سەر و چاوی دراوە و بریندار کراوە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە گەڕەکی کەریم ئاوای سەقز یەکێکی دیکە لە بەندکراوە هەڵاتووەکانی بەندیخانەی ئەو شارەیان بە ناوی ”محەمەد کەریمی“ سەر لەنوێ دەستبەسەر کردووەتەوە.[6]
$باشووری کوردستان$
- فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر ناوچەی پیربولا-یان لە حەفتانین بۆردومانکرد. بەهۆی ئەو بۆردومانەوە ئاگر بەربوویە پوش و پاوان و دارستانی ناوچەکە.[1]
- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان دوایین ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکان 542 تووشبووی نوێ دەستنیشانکراون و 17 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە کە 10 کەسیان لە #هەولێر# بوون.[2]
- 8 ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر و زیاتر لە چوار فەرمانبەر تووشی کۆرۆنا بوون، ئەمەش ئاستەنگی بۆ کاروباری ڕۆژانەی ئەنجومەن دروستکردووە.[3]
- ئاژانسی پاراستنی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، وا بڵاوکراوەتەوە کە کەسێک بەناوی دانا مەنمی ئاژانسی پاراستن بەوە تۆمەتبار دەکات لەنێو شاری سلێمانی لێیانداوە. ئێمە ئەو جۆرە ڕەفتارانە ئیدانە دەکەین و دوور و نزیک پەیوەندی بە ئاژانسی پاراستنەوە نییە.[2]
- بومەلەرزەیەک بەگوڕی 5.1 پلە ڕێختەر ناوچەکانی #گەرمیان# و #خانەقین# دەهەژێنێت. چەقی بوومەلەرزەکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە و 50 کیلۆمەتر لە #کەلار# دووربووە.[3]
- #تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان# لە بەرامبەر دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە، هەڵوێستێکی توندی نیشاندا و وتی، ئەمجارە پارتی بۆی ناچێتەسەر و هەڵوێستی جیاوازمان دەبێت و چالاکی فراوان ئەنجام دەدەین.[1]
- دوای سێ ساڵ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی دیارنەمانی 3 ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی #سلێمانی#، ئەمڕۆ دادگای سلێمانی سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەر و کارمەندێکی بەشی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتییەکەدا سەپاند و چوار بەرپرس و کارمەندێکی دیکەشی ئازادکرد.[2]
- بەپێی قسەی عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق، لە شەوی ڕابردوەوە تیمێکی #وەزارەتی ناوخۆ#ی عێراق چونەتە مەرزی باشماخ و لەگەڵ گەیشتنی تیمەکە، ئەو قاچاخچێتییەی لە خەتی ئاسایش لە باشماخەوە دەکرا وەستا، بەڵام ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە دەستپێدەکاتەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بەر لە دوو ڕۆژ لە گوندی ڕیزی سەر بە ناوچەی #گرێ سپی# لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هاوڵاتیەک بە ناوی عەبدوڵڵا شەهادە لە لایەن چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ڕفێندرابوو، ئەمڕۆ دوای دوو ڕۆژ لە ڕفاندنی، تەرمەکەی لە سەر ڕێگای گوندی ڕیز دۆزرایەوە.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- وەزارەتی بەرگری تورکیا بڵاویکردەوە، سەربازێکی تورکیا لە ناوچە سنوورییەکانی باکوری عێراق و تورکیا کوژرا و سێی دیکەش برینداربوون.[3]
- وەزیری بەرگری تورکیا، خلووسی ئاکار، سەردانی ناوچەکانی هاوسنووری عێراقی کرد و ئه و هێزانەی بەسەرکردەوە، کە لە ناوچە سنوورییەکان بڵاوەیان پێکراوە.[3]
- فاشیستەکانی تورک هێرشیان کردە سەر بارەگای پارتی دیموکراتیکی گەلان (#هەدەپە#) لە ناوچەی باقر کۆی ئیستەنبول و بەهۆی هێڕشەکەوە دەرگا و پەنجەرە و شوشەکانی بارەگاکە شکێنران و هەروەها پیساییان لە بەردەم دەرگای بارەگاکەدا کردبوو. لەسەر هێرشەکە تەنها یەک کەس لە هێرشبەرەکان بە ناوی س. ئە دەستگیرکراوە.[1]