$باکووری کوردستان$
- #کەژەکە# ڕایگەیاند، #لەیلا ئاگری# ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کەژەکە لە مانگی حوزەیرانی 2020 بەهۆی هێرشی فڕۆکەکانی تورکەوە لە باشووری کوردستان شەهید بووە.[7]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- لە یادی شەهیدانی ژینگە لە شاری #مەریوان#، چەند چالاکییەک بەڕێوەدەچێت.[3]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی جەعفەر ڕەمەزانی کوڕی محەممەد، تەمەن 50 ساڵ و خەڵکی سەلاسی باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەت پێکرا.[8]
- هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان دوو هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیان بە ناوەکانی ”فەرزاد مورادی“ و ”نەوشیروان ڕەزایی“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. ئەو دوو هاووڵاتییە کە هردوویان خەڵکی گوندی ”هڵیزئاوا“ی مەریوان بوون، دوای بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی دووهەمین ساڵڤەگەری گیان لە دەست دانی شەریف باجوەر و ئومید حوسێن زادە دەستبەسەر کراون.[9]
$باشووری کوردستان$
- سەرۆکی ڕێکخراوی کوردستان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە #دهۆک# ڕایگەیاند بە تۆمەتی هاندانی هاونیشتمانیان و بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی دهۆک و #زاخۆ# زیاتر لە 50 ڕۆژنامەڤان، چالاکڤان و خەڵکی سڤیل دەستگیرکراون، گرووپێکی پارێزەرانیش خۆبەخشانە کار بۆ ئازادکردنیان دەکەن.[2]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد لەو ماوەیەدا 458 کەس تووشی #کۆرۆنا# بوونە و 27 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[5]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە گوندی دەروەکۆتر لە پشدەر، بەردێک لە شاخ کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە شوانێک، کە لەکاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکەی بوو، گیانی لەدەست دا.[1]
- بەپێی ڕاپۆرتێکی کەشناسی عیراق شەوی ڕابردوو سێ جار بومەلەرزە لە شارۆچکەی #کەلار#ی سنوری ئیدارەی #گەرمیان#ی داوە.[1]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385284/0008.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 24-08-2020=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/385284/0008.JPG=KTML_Photo_End=
- بەبەراورد لەگەڵ مانگی ڕابردوو کارەبای نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان زیادیکردوە، ئەمەش بەهۆی ئەنجامدانی چاکسازی لەتۆڕەکانی کارەباو خەرجکردنی بڕی 200 ملیۆن دۆلار بۆ بۆ وێستگەکانی کارەبا و زیادکردنی غازی سروشتی کۆرمۆر و خورمەڵە و دانانی وێستگەی غازی خەبات.[1]
- سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری #هەڵەبجە# و کەلار لەلایەن کەسانێک کە جێگەی گومانن بەئاڕاستەیەکی زۆر خراپدا برا.[4]
- دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا 22 هەزار کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو وڵاتانی ئەوروپا کۆچیان کردووە، 27 کۆچبەریش گیانیان لەدەستداوە.[2]
- سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند: ئاگاداری هاوڵاتیان دەکەین بەهۆی ئەو کارەساتە نەخوازراوەی شەوی ڕابردوو لەلایەن هەندێ کەس بەرامبەر سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجە ڕویدا بۆ ماوەیەک کاروباری هاوڵاتیان ڕاناپەڕێنین.[1]
- #تەڤگەری ئازادیی# لە دژی دەستگیرکردنی ئەندامەکانیان لەلایەن ئاسایشی #هەولێر#، سەردانی خاچی خاجی سووری نێودەوڵەتیان کرد و داواکارییەکانیان گەیاند، ئەوانیش ڕایانگەیاندووە، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی خۆیان دەدەن بۆ ئازادکردنیان.[6]
- خدر کەریم، سەرۆکی پێشووی شارەوانی هەڵەبجە لە دوێنێوە لەماڵ چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە. کەسوکارەکەی داوا دەکەن دامودەزگا ئەمنییەکان و خەڵکی ناوچەکە هاوکاریان بن بۆ سۆراغکردن و دەسکەوتنی زانیاری لەبارەیەوە.[5]
- پارێزەری بەرگریکاری خاوەن پشکەکانی #چاڤی لاند# ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵایەکی #شاسوار عەبدولواحید#، خاوەنی کۆمپانیای نالیا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری خۆی و شەش خاوەن پشکی دیکە دەرچوە، ئەمڕۆش لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە ئاگادارکراوەتەوە لە دادگا ئامادەبێت.[4]
- سەعات 10ی ئەمشەو ژمارەیەک تیرۆرستی #داعش# لەگوندی سەفسافەی کورد نشین لە سنووری #قەرەتەپە# چوونەتە سەر خێزانێک لەعەشیرەتی تەمیمی کەعەرەبن سێ کەسیان لێ ڕفاندون و تەقەیان لەیەکێکی تر کردوەو برینداریان کردوە.[1]
- تیرۆرستانی داعش پەلاماری سەر گوندی عارەب کۆیی سنوری شارۆچکەی #داقوق#یان داوەو بەهۆی پەلامارەکەشەوە چوار پۆلیسی فیدراڵی بریندارن و چواری تریشیان کوژراون.[1]
- سەرۆکی بەرەی تورکمانی، #ئەرشەد ساڵحی# ڕایاگەیاند، ئەوان وەک تورکمان هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگەگرتن لە ڕێکەوتنی هەماهەنگیی هاوبەش لەگەڵ پێشمەرگە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ماوەی نزیکەی مانگێکە، دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئاوی لە ڕۆژاوای کوردستان گرتووەتەوە و زۆرتر لە یەک ملیۆن کەس لە پارێزگای #حەسەکە# بێ ئاون.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- تەقینەوەیەکی بەهێز کارەبای تەواوی سووریای پچڕاند، وەزیری کارەبای ئەو وڵاتەش دەڵێ ئەگەر هەیە تەقینەوەکە تیرۆرستی بووبێت.[5]
- ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاشکرایانکرد کۆمپانیاکانی ئەڵمانیا بەکەرەسە و کەلوپەلی سەربازی بەشداری دروستکردنی فڕۆکەی بێ فرۆکەوانی تورکیان کردووە و لەڕاپۆرتێکی دۆیچە ڤیللەی ئەڵمانیشدا هاتووە: ئەو فڕۆکانە لەدژی پارتی کرێکارانی کوردستان لەخوارووی ڕۆژهەڵاتی تورکیاو باکوری عیراق (هەرێمی کوردستان) و باکوری سوریاو لیبیا بەکارهاتوون.[1]
- #ڕەجەب تەیب ئەردۆغان#، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، وڵاتانی ڕۆژئاوا پشتیوانی لەو ڕێکخراوە تیرۆرستانە دەکەن، کە تەقینەوە لە تورکیا ئەنجامدەدەن. ئەردۆغان گوتی: هەندێک هێزی ناوخۆیی هەن بەپشتیوانی هێزی دەرەکی پیلان لە دژی تورکیا دەگێرن. گوتیشی: خودی یۆنانە پیلان لە دژی تورکیا دادەڕێژێت و پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان ڕەفتار دەکات. جەختیشی کردەوە، باجەکەی دەبێت بدات.[5]
- ئەمڕۆ نیکۆس گریستۆدۆلیدس، وەزیری دەرەوەی قوبرس پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ نیکۆس دینداس، وەزیری دەرەوەی یۆنان ئەنجامداوە و لەسەر پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە دەریای ناوڕاست قسەیان کردووە. لە پەیوەندییە تەلەفونییەکەدا وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات ئاماژەیان بەوەکردووە، کە تورکیا بەردەوامیداوە بە گەڕانەکانی بەدوای نەوت و گازی سورشتی لە دەریای ناوەڕاست و ئاڕاستەیەکی هەڵەی گرتوەتەبەر، وتووشیانە: یۆنان و قوبرس ڕێگە نادەن کەشتییە ڕوپێوییەکەی ئەنقەرە لە دورگەی کریت نزیکبێتەوە و هێڵی سوری بۆ دادەنێن.[6]
- کۆچبەرێکی خەڵکی #بۆکان#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی مەسعوود قادری، دوای ئەوەی لەلایەن ئیدارەی کانتۆنی گڵارووی سویسرا داواکارییەکەی بۆ وەرگرتنی مافی پەنابەری ڕەتکرایەوە، خۆی خستە پێش شەمەندەفەرێک و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.[2]