بارام یەکێک لە سەرۆک جاشە ناوزراوەکانی شاری #هەولێر# بوو، لە ڕاونان و گرتنی خەباتگێڕانی شار و شاخ ڕۆڵی هەبووە، لە پڕۆسەی تاوانی گەلکوژی ئەنفالدا بەشداربوو، لە دوای ڕاپەڕینی 1991 لەلایەن پارتییەوە پەنادرا، مووچەی باڵای بۆ بڕایەوە و دارودەستەکەی بە پارێزراوی هێڵدرانەوە، بەرزکرایەوە و دەسەڵاتە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی زۆر لە سەردەمی بەعس بەهێزترکرا.[1]