کۆکردنەوەو ئامادەکردنی: لیژنەیەکی زانستی
وەرگێڕانی بۆ کوردی: سیروان کاکە أحمد
ئەم پەڕتووکە پێکهاتووە لە چل فەرموودەی پێغەمبەری نازدار دەربارەی بەگەورەگرتن و فەزڵی قوڕئانی پیرۆز، کە لەلایەن لیژنەی زانستی پڕۆژەی بەگەورەگرتنی قوڕئانەوە ئامادەکراوە، کە هەریەک لەفەرموودەکان لەگەڵ مانا کردنیان، مانای زمانەوانی بۆ چەند وشەیەکی کراوە، هەروەها پەیامە پەروەردەیی و ڕێنماییە کردارییەکانی لێ هەڵهێنجراوە، دەتوانین بڵێین کتێبێکی زۆر بەپێزو گونجاوە بۆ هەموو مسوڵمانان بەگشتی و، بۆ قوتابیان و خوێندکارانی قوڕئان بەتایبەتی.
وەرگێڕ لەپێشەکی دا نووسیویەتی:
گەورەیی و ناوازەیی ئەم نووسراوە: بریتیە لەوەسف و ستایشی پێغەمبەری خۆشەویست بۆ قوڕئان کە فەرمایشتی پەروەردگارە، هاوکات خۆی شارەزاترین کەسە بەفەرمایشتی خوا عز وجل، هەروەها باسی پلەو پێگەو پاداشتی ئەوانەی کە سەرقاڵن بەم فەرمایشتە بەڕێزە! جا ئایا دەبێ چ پێزو هێز و چێژێک کۆبێتەوە لەکتێبێک کە بریتی بێ لەفەرمایشتی خواو پێغەمبەرەکەی ﷺ؟! [1]