(کەریمۆک غەفور)
فیلمساز و ڕۆژنامەوان، لە دایکبووی ساڵی 1972 #هەولێر#ە. ساڵی 1986 دەستی بەکاری هونەری کردووە، بکالۆریۆسی لە دەرهێنانی سینەماییدا هەیە و ئێستا خوێندکاری ماستەرە هەر لەو بوارە.
-وەک دەرهێنەر و سیناریست کاری لەم بەرهەمانەدا کردووە: (کورتەفیلمی مایکرۆفۆن 2015)، (زنجیرە درامای براوە و دۆڕاوەکان 2014)، (دۆکیۆمێنتاری بیست ساڵ حوکمڕانی 2011)، (دۆکیۆمێنتاری کۆنتراستی ژیان 2010)، (کورتەفیلمی شەرەفی خوێناوی 2008)، (پانۆڕامای کتێبخانەی گشتی هەولێر 2008)، (دۆکیۆمێنتاری سێبەری ئاگر 2006)، (کورتەفیلمی هەمیشە عەشق 2005)، (کورتەفیلمی فڕین لە هەورامان 2004)، (سیناریۆی کورتەفیلمی ژمارە یەک 1999)، (ئامادەکاری شانۆی پەنجەکانی شەیتان 2005)، (نووسین و دەرهێنانی شانۆگەری ئەنفالستان 1986)، (دەرهێنانی پرۆژەی شانۆی شێوەکاری جەستەگۆیی 1994).
-کاری وێنەگرتنی بۆ ئەم بەرهەمانە کردووە: (کورتەفیلمی دوو سەد 2011)، (دۆکیۆمێنتاری هەناسەکانی ئەردەلان 2010)، (دۆکیۆمێنتاری سەدای سەحەر 2009)، (کلیپی بەفر 2008).
-بەرنامەڕێژ و یاریدەدەری دەرهێنەر لە فیلمی بڵندی سینەمایی: (فیلمی سڵاو پێشمەرگە 2016)، (فیلمی شیرین 2012)، (فیلمی کوێستانی قەندیل 2009)، (پرۆدەکەشن کۆردنێیتەر لە فیلمی بێکەس 2011).
-وەک ئەکتەر لەم بەرهەمانە نواندنی کردووە: (درمای چەرخ و فەلەک 2020)، (کورتەفیلمی ئازارەکانی گومانێک 2006)، (کورتەفیلمی ئاوازێک بۆ ئایندە 2004)، (کورتەفیلمی ژمارە یەک 1999)، (شانۆی شێوەکاری هەرەسی جەنگ 1996)، (شانۆی سەرشەقام کەرنەڤاڵی ئەنفال 1996)، (فیلمی سێ کەللە پوچ 1994)، (شانۆگەری پێکەنینی توڕەیی1993)، (فیلمی نرخی ئازادی 1992)، (شانۆگەری بڕیار 1992)، (شانۆگەری ڕێبواری هەژار و خۆشەویستی 1990)، (شانۆگەری مانگێکی دی دێت 1989)، (شانۆگەری مرۆڤێکی ئاسایی 1986).
-وەک فۆتۆگرافەر پێشانگەی تایبەتی فۆتۆگرافی بە ناوی (فۆتۆ فرێم) لە شارەکانی (#سلێمانی#، هەولێر، #کۆیە# کردۆتەوە 2013-2014)، هەروەها هاوبەشی پێشانگای فۆتۆگرافی کردووە لە (لەندەن، هەولێر، سلێمانی و شارەکانی تر). جگە لەوەی وەک فۆتۆگرافەر لە چەند فیلمێکی سینەمایی کاری کردووە.
-لە بواری ئەدەبیدا ئەم کتێبانەی بە چاپ گەیاندووە: (کتێبی ڕۆژنامەوانی وشە و ویژدان لە ماڵی هەتاودا 2013)، (کتێبی چیرۆک، سەمای سەفەری پیاوێک 2014)، (کتێبی کورد و سینەما 2014)، (کتێبی سەمای جەنگ و ئاوازی نان لەشەقامی ڕۆحدا بەهاوبەشی لەگەڵ دارا ئەحمەد، سۆزان مامە 1995)، (نامیلکەی ڕەخنەیی لێت نەشێوێ.. خودە خودا نییە..! 1999)، (نامیلکەی ڕۆژنامەوانی هەر بەسەر پێیانەوه 2001)، (نامیلکەی فۆتۆ ستۆری ناخی وێنە 2001)، هەروەها چەندی وتار و شیعری لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان بڵاوکردۆتەوە و چەندین کۆری چیرۆک خوێندنەوەشی گێڕاوە.
-لە بواری ڕۆژنامەوانیدا: (سەرنوسەری گۆڤاری فیلم بووە 2011–2012)، (سکرتێری نووسینی بەشی سینەما و شانۆی گۆڤاری تاوی هونەر بووە 2013-2015)، (سەرنوسەری ڕۆژنامەی سپێده بووە 2000-2003)، (ئەندامی دەستەی نوسەرانی ڕۆژنامەی ئاڵای ئازادی بووە 1996-2000)، (سکرتێری نووسینی ڕۆژنامەی ئەمڕۆ بووە 1994)، (دەرکردنی گۆڤاری 27ی مارس تایبەت بەرۆژی شانۆ 2002). هەروەها چەندین وتاری جیاجیای لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکاندا بڵاوکردۆتەوە.
[1]