جیاوازی نێوان نەوت و گاز و خەڵوز
1. خەڵوز مادەیەکە مەترسی لێ ناکرێت چونکە توندە و ئاسان یەک دەگرێ و بەکاردێت، بەڵام نەوت سوتەمەنیەکی خاوێنە لە کاتی بەکارهێنانیدا. هەرچێ گازی سروشتی یە بەخاوێنترین جۆری سوتەمەنی دادەنرێت لە کاتی بەکارهێنانێدا.
2. خەڵوز بەشداری بازرگانی دەرەکی دەکات بەڕێژەی (5_7%). بەڵام نەوت بەڕێژەیەکی بەرز بەشداری بازرگانی جیهانی دەکات. هەرچێ گازی سروشتیە بەشداری بازرگانی دەرەکی دەکات بەڕێژەیەکی کەمتر لە نەوت.
3. خەڵوز بەکاردێت لە پیشەسازیدا وەک خەڵوزی کوک بەشداری پیشەسازی ئاسن و پۆڵا. بەڵام نەوت بەشداری دەکات لە پیشەسازیدا وەک پیشەسازی داو دەرمان، ڕۆنی ڕوەکی. هەرچێ گازی سروشتیە بەکارهێنانانی لە بواری پێشەسازیدا وەک پیشەسازی پترۆکیمیایی و ئامۆنیا.
4. خەڵوز هەلی کار بۆ ژمارەیەکی زۆر کرێکار دەڕەخسێنێت. بەڵام نەوت سەرچاوەی سەرەکی ئابوری وڵاتە بەتایبەت ئەو وڵاتانەی کە نەوت بەرهەم دێنن.هەرچێ گازی سروشتیە لە ڕووی ئابوریەوە داهاتی کەمترە لە نەوت و زیاترە لە خەڵوز.
5. خەڵوز لە بواری ناومال و پێشەسازیدا بەکاردێت بەڵام کەمترە لە نەوت و گازی سروشتی. بەڵام نەوت بەکاردێت بۆ سوتەمەنی فڕۆکە و ئۆتۆمبێل و ناوماڵ. هەرچێ گازی سروشتیە بەکارهێنانی لە ناوماڵدا بەهۆێ ئەو سیفەتانەی کە هەیەتی.
6. خەڵوز پێشەنگ بووە بۆ بەرهەم هێنانی ووزەی کارەبا لە پێش نەوت و گازی سروشتی، بەڵام نەوت شمەکێکی ستراتیجی گرنگە چ لە کاتی ئاشتیدا بێت یان جەنگدا بێت، هەرچێ گازی سروشتیە بەسەرچاوەیەکی نوێی ووزە دادەنرێت لە بەرامبەر هەر یەکە لە نەوت و خەڵوز.
7. خەڵوز یەدەگی زۆرە و دەگونجێ دوای کۆتایی هاتنی هەریەکە لە نەوت و گازی سروشتی بەردەوام بێت. بەڵام نەوت پش بینی دەکرێت دوای چەندین ساڵی تر کۆتایی بێت. بەڵام گازی سروشتی بە تەواو بوونی نەوت ئەم بەرهەمەش کۆتایی دێت.
8. خەڵوز گواستنەوە و بارکردن و داگرتنی گرانە. بەڵام نەوت هۆکارەکانی گواستنەوە و داگرتن و پرکردنی ئاسانە. گازی سروشتی وەک نەوت وایە.
نوسین و ئامادەکردنی: عەلی کەریم ئیسماعیل
سەرچاوە: گرنگی دیاردە جوگرافیەکان.[1]