جۆری وشە: هاوەڵناو
واتا: نەوان؛ نەواون
نەبان: چوارپێیەکە کە ساوای خۆی نەوێ[1]
نەبان: کوردی:
1-شیرەدرێ کە بێچوی خۆی ناوێ و شیری ناداتێ
2-برێتی لە کەسێ کە دەنگی لە یەکێ گۆڕیوە
نموونە: کاکم لێمان نەبانە نامان دوێنێ.
3-بەدمیجاز؛ هەمیشە قەڵس و تووڕە
فارسی:
1-دامی که از بچه خود تنفر دارد
2-کنایه از بیگانگی کردن آشنا
3-بدخلق؛ عصبانی [2]
نەبان:
– توڕە
– ڕام نەبوو
– ئەو ئاژەڵەی کە نایەڵێ بێچووی خۆی بیمژێ[3][4]
نموونە لە هۆنراوەیەکدا:
ئاکاری لە کاری چاک نەبانە
سەرگەرمە بە کاری پێچەوانە
#هەزار موکریانی#