ناو: هیوا
ناوی باوک: تەڵعەت
نازناو: هیوا عوزێری
هیوا تەڵعەت عارف عوزێری- موزیکدانەر و پیانۆ ژەن
نوسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ناوی تەواوی (هيوا تەلعەت عارف علی عوزێری) ە، لە #15-11-1970# لە شاری #هەولێر# گەرەکی تەعجیل لەدایک بووە، ساڵانی خويندن: 1986- 1991 پەيمانگای هونەرە جوانەکان / موصل – عراق، 1995-2002 بەکەلۆريۆس موزیکدانان فاکولتەی موزیک زانکۆی بلکنت / ترکیا پلەی نایاب، 2002-2005 ماجستير لە داهێنانی موزیک پله ی نایاب له زانکوی بلکنت، پلەی زانستی: مامۆستای یاریدەدەر، لە سالی 2020 دەست بەخوێندنی دکتۆرا کردووە لە زانکۆی سەلاحەدین.
سەرەتای ئاشنابونی بە هونەری موزیک دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 1977 کە بچوکترین ئەندامی تیپی مندالانی چالاکی قوتابخانەکان/هەولێر لەبەر دەستی مامۆستایانی ئەو کات پەروەردەی موزیکی وەرگرتوە وەبەیەکەوە بەژداری چەندین فیستیڤالیان کردوە.
کارکردن و خزمەت: سالی 1992 ئەندامی دامەزراندنی پەيمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر وە لەهەمان ساڵ وەکو مامۆستای موزیک لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە دامەزراوە له چالاکی قوتابخانه کانی شاری (هەولێر) وەهەمان کات ماموستای موزیک له پەيمانگای هونەرە جوانەکان (هەولێر).
سالی 2002 نازناوی خەبير-شارەزا له موزیک لە (Haus der Kultur) له شاری لوبيک (المانيا) پێی دراوە.
سالی 2003 تا 2005 ماموستای ئامێری پیانۆ له RHODOS (يونان)،
له سالی 2006 تا 2011 وەکو ماموستا له شاری فرانکفورتی المانی له (أکاديميەی موزیکی فرانکفورت / ألمانيا) دەست بەکار بووە.
ساڵی 2011 لەدوای گەرانەوەی لەهەندەران بە بروانامەی ماجستێر لەسەر میلاکی خوێندنی باڵا بەناونیشانی مامۆستای یاریدەدەر لە کۆلێژی هونەرەجوانەکان دامەزراوە و ئەرکی سەرۆک بەشی موزیکی پێ سپاردراوە.
لەم پۆستە گرنگترین بەسەرکەوتنیان، کردنەوەی سێ پسپۆراتی زانستی موزیک (موزیکدانان-ژەنین-ئەتنۆموزیکۆلۆجی) لە ساڵی 2013 بوە.
سالی 2013 بەژداری لە کردنەوەی یەکەم کۆنفرانسی نێو دەولەتی کورد و کوردستان کرد (زانکۆی صلاح الدين)، سالی 2013 وەکو لیژنە لەAdana بەژداری ئۆلمپیاتی موزیکی کرد کە هەولێر پلەی یەکەمی بەدەست هێنا.
سالی 2014 کۆنسێرتی نەورۆز بە بەرێوەبەرایەتی خۆی لە باخچەی شانەدەر لەگەڵ قوتابی و مامۆستایانی کۆلێژی هونەرەجوانەکان زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام درا.
بەرهەم و چالاکي خۆبەخش
لەمانگی نوی سالی 2014 مانگی کۆنسێرتی کۆمەک بۆ پێشمەرگە دژ بە داعەش لە هۆڵی میدیا خۆبەخشانە لەگەڵ قوتابیانی کۆلێژ ئەنجامیان داوە، سالی 2014 بە بەرێوەبەرایەتی خۆی کۆنسێرتی (نا بۆ توندوتیژی دژ بە ئافرەت-نەخۆشانی شەکرە) دوو کۆنسێرتی خۆبەخش لە باخچەی منارە لەگەل قوتابیانی کۆلێژ ئەنجامیان دا، لە ساڵی 2014 لەگەڵ قوتابیانی کۆلێژی هونەرە جوانەکان زنجیرە کۆنسێت لە کەمپەکان لەژێر چاودێری یونیسێف نێو دەوڵەتی بۆ ئاوارەکان ئەنجامیان داوە.
بەرهەم و چالاکي : سالی 1976 تا 1981 ئەندامی تيبی موسیقای هەولير بووە کە بچوکترين موزيک ژەن بووە له عيراق، زياتر له 20 بەرهەمی موسيقای جيهانی وئاوازی تايبەت به خوی پيشکەش بە کەناڵانی تەلەفيزيون کردووه، له ڕاپه ڕين پيانۆ ژەن بووە له ڤيستيڤاڵی گەورەی (کۆج)، زياتر له 6 کۆنسێرتی تايبەت بە ئامێری پيانو له شارەکانی کوردستان سازداوه (1991-1995)، سالی 1985 تا 1998 بەشداری له خولی فێرکردنی مۆسيقا و چالاکيه هونەريەکان کردوه - وه کو (کونسيرتی موسیقای جیهانی - موسيقای شانو- موسيقای ئيواره کانی شيعر- سيمينار و ڕەخنه ی هونەری - موسيقای پيشانگای ڕەسم و تابلو) له کوردستان وە بەتايبەتی شاری هەولێر و دەرەوەی وولات، يەکەم ئاهەنگی پەيمانگای هونەرە جوانەکانی هەولێر تايبەت بەقوتابی و خويندکاران له شاری هەولێر سالی 1995 بەناوی ئاهەنگی بەهار سازی دا (سەربەرشتی- ئاواز- دەرهينان)، سالی 2001 بەشدار بووە له ڤيستيڤاڵی گەورەی Schleswig-Holstein لە ئەلمانیا، ئه ندامی دايمی له (Haus der Kultur) له شاری لوبيک (المانيا)، سالی 2008 تا 2009 بەشدار بووە له خولی پێشخستن و پسپۆرەياتی له کارکردن لە فرانکفۆرت- ئەلمانیا(Berami)، له چالاکی هونەری وکونسيرت وسيمينار و Work shop ی موسيقا لەگەل هونەرمەندانی بەناوبانگ له ولاتانی (يۆنان- تورکيا- ئازەربێجان- قبرص- ئەڵمانيا- نەمسا- هۆلاندا) بەژداری هەیه، بەشداری کردووە له پێشبرکێی ئاواز دانان بۆ ئۆرکيسترا له نیوان 18 دەوڵەتی جيهانی له سالی 1998 له ئيستانبول پلەی ئاوازی شەرەفی باڵای پێشکەش کرا، ساڵی 2014 بەشداری لە ڤیستیڤاڵی هەولێر پایتەختی گەشتیاری عەرەب کردووە لەگەڵ ئۆرکسترای نیشتمانی عێراق لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵڵا وەک موزیکدانەر و ژەنیاری ئامێری پیانۆ لەگەڵ قوتابیانی بەشی میوزیک بە سێ بەرهەمی موزیک وسرود و گۆرانی:
1- سروودی ئەی ڕەقیب کە لەلایەن خۆی دابەشکردنێکی مۆدێرن بۆ ئۆرکسترا و گۆڕاڵ ئامادەکرا و لەلایەن قوتابیانی بەشی موزیک و ئۆرکسترای نیشتمانی عێراقی نمایش کرا و بینەرانی سەرسام کرد
2- لە 17-2-2014 بۆ یەکەمجار لە کوردستان ئۆپێرای (هەولێری دێرین) لە ئاواز و هۆنراوەی خۆی و بە دەنگی (میلاهات مێرال ئۆنال) و ئۆرکسترای نیشتمانی عێراق نمایش کرا و بینەرانی سەرسام کرد.
3- لە 17-2-2014 دابەش کردنێکی ئۆرکسترالی بۆ گۆرانی فۆلکلۆری (هەی مەستم مەستم) نووسیوە و ئەوسات لەلایەن قوتابی پۆلی دووەم (هەڵۆ محەمەد) لەگەڵ کۆراڵی بەشی موزیک پێشکەش بە بینەران کراوە.
هەر هەمان سآڵ وەکو موزیکدانەری فەرمی لە لایان ئۆرکێسترای نیشتیمانی عیراق قبولکراوە.
نوسەری دوو سیمفۆنیای سەردەمیە بۆ ئۆرکێسترا هەروەها چەندین بەرهەمی موزیکی کلاسیک بۆ ئامێری جیاواز و چەمبەر موزیک هەروەها چەند پارچە موزیکی تایبەت بۆ ئامێری پیانۆ نوسیووە و چار سرودی نیشتیمانی وسێ گۆرانی بەسۆز ئاواز و تێکستی خۆی تۆمار و کلیب کراوە ولە کەنالانی ناوخۆیی پێشکەش دەکرێت.
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 29-7-2021[1]