ناو:دڵشاد
ناوی باوک:حەسەن
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
دڵشاد حەسەن-مۆسیقا ژەن
ناوی تەواوی (دڵشاد حەسەن دەروێش حسێن) ە، ساڵی 1965 لە شاری #هەولێر# گەڕەکی #خانەقا# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی کرمانج لە گەڕەکی سەیداوە و ناوەندی لە قوتابخانەی ئەربیل ئەولا تەواوکردووە، لە 06-11-1989 هاوسەرگیری کردووە و شەش منداڵی هەیە چوار کچ و دوو کوڕ، ساڵی 1982 دەستی بەکاری هونەری کردووە لەگەڵ تیپی هونەرە میللییەکان و بەشداری کردووە وەکوو ژەنیاری ئیقاعی سەرەکی بە 6 تابلۆ، ساڵی 1983 بەشداری چەندین بەرهەمی کردووە، لەگەڵ چەندین تیپ کاری کردووە، لە ماوەی ژیانی هونەری لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژان کاری کردووە وەکوو گۆرانیبێژی کورد و عەرەب و تورکمان، بەشداری بەرنامەی یادی جارانی کردووە، بەشداری کردووە لەگەڵ چەندین گۆرانیبێژ وەکوو ژەنیاری ئیقاع وەکوو گۆرانیبێژان (جەلال سەعید-فوئاد ئەحمەد-ساڵح سەرچناری-زیاد ئەسعەد-ئیسماعیل قوربانی-تەحسین تەها-نیزام شوکر)، هەروەها بەشداری ئاهەنگی کردووە لەگەڵ گۆرانیبێژ (زەکەریا عەبدوڵڵا) لە وڵاتی سوید، لەگەڵ گۆرانیبێژ (ئیبراهیم تاتلیساس) ئاهەنگی کردووە وەکوو ژەنیار،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 15-09-2021[1]