ناو: نەوزاد
ناوی باوک: مستەفا
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
نەوزاد مستەفا-ئەکتەر
هونەرمەندی شەهید نەوزاد مستەفا لە ساڵی 1964 لە شاری #هەولێر# لە دایکبووە، لە تەمەنی 18 ساڵی چووەتە بەر خوێندن و تا پۆلی دووی ناوەندی خوێندووە.
لە ساڵی 1985 دەستی بە کاری هونەری کردووە و یەکەم شانۆگەری کە بەشداری تێدا کردووە شانۆگەری (خولەی تەمەڵ) بووە، بەڵام بەداخێکی زۆرەوە لە ڕاپەڕینەکەی ئاداری ساڵی 1991 بۆ بەرگری لە خاکی پیرۆزی کوردستان #1991-3-31# شەهید کراوە.
بەرهەمەکانی: (خولەی تەمەڵ 1985) (بێخەمی ناو بەرمیلەکە 1985) کلیلە و دمنە) ئیمپراتۆر جۆنز 1987) (شێتەکانی ئەم ڕۆژگارە 1989) (دەرگاکە مەکەنەوە)
ئەم ژیاننامەم لە ڕۆژنامەنووس (محەمەد کوردە) وەرگرتووە لە 03-09-2020[1]