دارەبەن- قەزوان
دارەبەن له ڕووی دارەکە یەوە هە ندێ کە ڕەسەی لێ دروست دەکرێت. وک تۆپی ئاشی ئاو
که له قەدی ئەستووری دار قەزوان دروست دەکرێ. چونکە دارەبەن به هێزە و بەرگەگرە و
بە ئاو کەمتر دەپووکێتەوە. بەرەکشی کە قەزوانە له چەند ڕوویەکەوە گرنگە. بۆ خواردن بە
فەريکی، به شينی، به سوێرکراوی.
بەڵام جۆری سێیەم زیاتر له شارەکاندا ساز دەدرێ چونکە لادێیەکان قەزوانی شين دەبەن
بۆ شارو لەوێش کارمەندی تاييەتی سوێری دەکات و به پیاڵە دەفرۆشرێت. هەروەها به
فەریکی له لادێکاندا دەيکەنە دۆوە، له شارەکانیشدا بۆ ترشیات، که تام و بۆنيان خۆش
دەکات. له گوندەکاندا زۆر کەس له کاتی بێ ئیشیدا خەريکی قە زوان کون کردنە و دەيکاتە تەسبێح.
له مانگی خاکە لێوەوه قەزوان دەڕنن.. بۆ دۆزینەوەی قەزوانی باش و جۆری ئەبڵەق,
لە پێشدا چەند دەنکێک قەزوان هەڵدەوڵن و توێکڵەکەی لێ دەکەنەوە و لەبەر هەتاو دادەنرێت.
ئەگەر خاڵی دەرکرد. ئەوا ئەبڵەقە؛ خۆ ئەگەر دەری نەکرد سادەیه.
ئيدی قەزوان له دار دەکرێتتەوە و دەبرێتەوە بۆ ماڵەوە. له گونيەیەکدا دەیکوتن تا
توێکڵەکە ی به تەواوی بەردەدات. پاشان دەیخەنه ئاوەوە. ئه و بەشەی سەر ئاو دەکەوێ,
نیشانە ی ئەوەیه ناوکی تيا نییە جيا دەکرێتەوە بۆ تەسبێج. ئەوەی ژێر ئاو دەکەوێ؛ سوێری
دەکەن بۆ خواردن. جۆرە کرمێک له ناو قەزوانەکەوە پەيدا دەبێت واته خۆی هەڵیدەهێنێ.
ئەگەر لەسەرەتاوە فریای بکەون و کونی بکە ن. ئەوا بۆ تەسبێح ئەبڵەقەکەی چاک دەردەچێت.
بەڵام ئەگەر درەنگ کون بکرێ ئەوا له ناوەوه له قەزوانەکە دەخوات و کونيشی دەکات به
هۆی ئەوەوه دەيڕزێنێ.[1]