#گۆڕ دخمە# ی #فەخریقا# یان #فەخرەگا#، ئەم شوێنەوارە دەکەوێتە باکووری گوندی ئەگریقاش 15 کیلۆمەتری باکووری ڕۆژهەڵاتی #مەهاباد#. ئەم گۆڕە مێژووییە بە بەرزی پێنج مەتر لەناو چیادا درووست کراوە و 1331 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.
وشەی #فەخریقا# لە دوو بەش پێکهاتووە، فەخر واتا شکۆ، گا یان قا بە واتای شوێن دێت، واتا شوێنێک بۆ شکۆ. هەر لەبەر شوێنی ستراتیجی و ئایینی گۆڕەکەیە دەگوترێت لەلایەن پاشاکانی مادەوە بە تایبەت (#فەروەرتیش#) و فەرماندە گەورەکانی سوپاکەی درووستکراوە بۆ ناشتنی تەرمی کەسایەتییە گرنگەکان.
لە هەندێ سەرچاوەش باس لەوە دەکرێ کە ئەم گۆڕە ئارامگای پاشای ماد فەروەرتیش خۆیەتی. ڕووی ئەم ئەشکەوتە لە خۆرە، ئەویش بەهۆی بڕوای میدییەکان بە ڕووناکی و پێویستی هەبوونی نوور لەناو گۆڕ به و شێوەیە درووستکراوە. لە بەشی پێشەوەی شوێنەوارەکە سێ ستوون بە بەرزی 176 سم هەیە کە بە شێوازی خڕ درووستکراون و بە دوو قادرمە بەرەو ژوورەوە دەچێت بۆ هۆڵێکی گەورە و سێ گۆڕی تێدایە بە بەرزی نیو مەتر.
ئامادەکردنی: سارا سەردار
[1]