ناو: زانا
ناوی باوک: ئەنوەر
ڕۆژی لەدایکبوون: #24-05-1974#
شوێنی لەدایکبوون: #کەرکووک#
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (زانا ئەنوەر تاهیر خدر) ە، لە 24-05-1974 لە شاری کەرکووک لەدایکبووە بەڵام بە ڕەچەڵەک کۆیین، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە کۆیە تەواوکردووە، دەرچووی کۆلیژی پەروەردەی وەرزشی- زانکۆی سەڵاحەددین، ساڵی 2002 ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و دوو منداڵی هەیە بەناوەکانی (ژەنیار و ڕۆژیار) ، ساڵی 1986 دەستی بەکاری هونەری کردووە لە تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە وەکوو کۆرس لە گۆرانی (هەی مەلەنگێنە) ی هونەرمەند باکووری کە لە تەلەڤزیۆنی کەرکووک وێنەی گیرا، ساڵی 1992 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە، ساڵی 1993- 1994 بۆ تەواوکردنی خوێندن دێتە شاری هەولێر، ساڵی 1994 دەستەی دامەزرێنەری تیپی زانکۆی سەڵاحەددین بووە، هەرلە هەولێر ئەندامی تیپی مۆسیقای زیروبەم بووە بە سەرپەرشتی مامۆستا وریا ئەحمەد، ساڵی 1998 لەگەڵ هونەرمەندان (سەفین ساڵح و ڕێبین جەمال) گرووپی نالی دادەمەزرێنن لە 2005 تا 2011 بەڕێوەبەری هونەری ئەم گرووپە بووە و دوو ئەلبومی گۆرانی و مۆسیقایان بەرهەم هێنا، ساڵی 1999 تا 2003 لە سەتەلایتی کوردستان تیڤی کاری کردووە، لەنێوان ساڵانی 1993 تا 2020 وەک مۆسیقا ژەن کاری ئامادەکاری و ئاواز دانەری کردووە بۆ زۆرینەی گۆرانیبێژان وەکوو (ئەردەڵان بەکر- هۆزان دەروێش- سەردار قادر- هەژار عەبدولستار- گۆران ساڵح- ڕزگار کۆیی- عیماد- موحسین عەبدوڵڵا) ، وەکوو ژەنیاری مۆسیقا لەگەڵ زۆربەی هونەرمەندان بەشداری کردووە وەکوو (زەکەریا عەبدوڵڵا- ئەژدەر وەهبی- ئەردەڵان بەکر- هەڤاڵ ئیبراهیم- مەرزیە فەریقی- چۆپی فەتاح- نیلۆڤەر ئیقبال- بڵند عەبدوڵڵا- بڵند ئیبراهیم- حەسەن شەریف- نەجمەددین غولامی- قادر ئەسعەد- گۆران ساڵح- ماهیر حەمەدەمین) هتد، هەروەها بەشداری کردووە لە چەندین کۆنسێرت و بەرنامە تەلەڤزیۆنەکان وەکوو: (2007 کۆنسێرتی تایبەتیی گرووپی نالی لە ڤیینا- نەمسا) (2008 ڤیستیڤاڵی ئۆرینت بۆ هونەرمەند زەکەریا/ ستۆکهۆڵم- سوید) (2009 ئەلبومی موزیکی- زەرگوڵ) (2009 بەرنامەیەکی تایبەت بە گرووپی موزیکی نالی لە کەناڵی تەرەتە 6) (2010 ڤیستیڤاڵی هەفتەی گەلان لە پاریس- فەرەنسا) (2010- 44مین ڤیستیڤاڵی فۆلکلۆری زەگریب- کرواتیا) (2011 ئامادەکردنی موزیک بۆ فلمی دۆز دەرهێنەر ڤیان مائی) (2019 بەشداری کردووە لە tedx نیشتمان) (2020 بەشداری کردووە لە بەرنامەی کەناڵی ئاڤا) ، هونەرمەند زانا ئەنوەر جگە لە ئامێری قانون شارەزایی هەیە لە ئامێرەکانی (عود و کەمان) ، خاوەنی چەندین خەڵات و ڕێزلێنانە لە (ڤیستیڤاڵی موزیکی کوردی- سلێمانی 2005) (ڤیستیڤاڵی مەلا عوسمان موسڵی- هەولێر 2006) (44مین ڤیستیڤاڵی فۆلکلۆری نێودەوڵەتی زەگریب- کرواتیا) (بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر 2012) . [1]