کارەکتەر لەنێوان دنیای نێو ڕۆمان و دنیای ڕاستەقینەدا.
عەلی عوسمان یاقووب
29.08.2022
ئەرەستۆ دەڵێ، شیعر لە فەلسەفە کاریگەرتر و لە مێژوو ڕاستگۆترە، چونکە شیعر ڕاستییە سەرتاسەرییەکان دەردەبڕێ، بەڵام مێژوو ڕاستییەکی دیاریکراو دەگێڕێتەوە. ئەم قسەیە مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەندێک لە توێژەرەکان لە پانتاییەکی فراوانترەوە سەیری بانگەشەکەی ئەرەستۆیان کرد، بە ڕادەیەک نەک هەر شیعر، بەڵکوو هەموو ئەدەب بگرێتەوە، بەڵام ئەوەی بۆ ئەم باسەی ئێمە گرنگە ڕۆمانە، کە کارەکتەر و ڕووداوی تیادا پیشان دەدرێ. بۆیە، دەکرێ بپرسین: چۆن ڕۆمان، کە لە بنچینەدا لە چەند ڕووداوێکی دیاریکراو پێک هاتووە، ڕاستییەکی سەرتاسەری یا گشتیمان پێ دەبەخشێ؟. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=450938&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی کارەکتەر لەنێوان دنیای نێو ڕۆمان و دنیای ڕاستەقینەدا=KTML_Link_External_End=