ناونیشانی پەڕتووک: پرسی ئیکۆلۆژی لە هزری #عەبدوڵڵا ئوجەلان#دا
ناوی نووسەر: سوورچی نادر (ئاران نادر)
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
دەزگای پەخش: کۆمەڵەی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
ئەم پەڕتووکە، توێژینەوەیەکە وەک نامەی بەکالۆریۆس و پڕۆژەی دەرچوون پێشکەش بە بەشی فەلسەفەی زانکۆی ڕاپەڕین کراوە لە ساڵی خوێندنی 2020/ 2021 و بە ئاستی نایاب و وەک باشترین توێژینەوەی ساڵ لە لایەن زانکۆکەوە پەسەند کراوە.
توێژینەوەکە لە سێ بەشی سەرەکی پێکدێت:
بەشی یەکەم/ وەک دەروازەیەک بۆ چوونە ناو بابەتەکە و ناساندنی چەمکی (ئیکۆلۆژی) لە سێ ڕەھەندەوە؛ مێژوویی، زمانەوانیی و زاراوەیی.
بەشی دووەم/ وەک ڕەخنەگرتن لە سیستەمی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری و ئەو قەیران و کێشە و کارەساتانەی بە ھۆی ئەم سیستەمەوە بەسەر ژینگەدا ھاتوون، لە دید و بۆچوونی (ئۆجالان) ەوە.
بەشی سێیەم/ وەک ئەلتەرناتیڤ و پێشکەکردنی چارەسەریێک لە ڕوانگەی (ئۆجەلان) ەوە، لە بەرانبەر ئەو کارەسات و قەیرانە ژینگەییانەی لەنێو مۆدێرنیتەی سەرمایەدارییەوە ژینگە بەرەو ڕووی بووەتەوە، لە بەرانبەردا ئۆجالان تازەگەری دیموکراتیی پێشنیار دەکات و وەک جێگرەوەیەک کە ئەم سیستەمە لەسەر سێ کۆلەکەی سەرەکی وەستاوە: کۆمەڵگەی ژینگەپارێزی، یەکێک لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی تازەگەری دیموکراتییە. [1]