$مزگەوتی مێژووی مانوشهر$
ئەم مزگەوتە دەکەوێتە ناوچەی شوێنەواری ئانی کە 48 کیلۆمەتر لە ناوشاری #قەرس#ەوە دوورە لە #باکووری کوردستان#. لە ساڵی 1072ز لەلایەن میری کورد مانوشهر بەگ درووستکراوە هەر بەناوی خۆی کراوە.
مزگەوتی مانوشهر بەناوی میری کورد مانوشهر ، سەرۆکی بنەماڵەی #شەدادییەکان# کە فەرمانڕەوای ئانی بوون کراوە ، هێشتا کۆنترین بەشی مزگەوتەکە، منارەکە یە، کە دۆخی خۆی پاراستووە و بەگەورەیی لەسەر ڕووەو باکووری منارەکە نووسراوە بسم الله. ئەم مزگەوتە دەکەوێتە گوندی ئانی کە لە ڕۆژهەڵاتی شاری قەرس لە کەناری ڕۆژاوای ڕووباری ئاخوریان لەسەر سنووری ئەرمەنستان و باکووری کوردستان.[1]