ناونیشانی بابەت: دەربارەی چارەسەرکردنی کەمی ڤیتامین دی و مادەی ئاسن لەمنداڵان
ئامادەکردن: د. #گەوهەر سەمەد#
ئەم نەخۆشە مادەی ئاسن و ڤیتامین دیD کەمبوو بۆ ماوەیەکی زۆر، دایکی ئەیوت چەندین جار چارەسەرم بۆ وەرگرتووە بەڵام ئاسن و ڤیتامین D یەکەی ھەر زیاد ناکات، دوای ئەوەی دوومانگ چارەسەری گونجاومان پێدا لەگەڵ ڕێنمایی سوپاس بۆ خوا بەتەواوی باش بووە بۆ بینینی پشکنینەکان بڕوانە (فایلی پەیوەندیدار). بۆیە زۆر گرنگە ھەرچی دەرمانێک وەربگریت ڕێنماییەکان وەکوو خۆی جێبەجێ بکەی.
- نابێت تەنھا دەرمانەکە بکڕیت و نەزانێت بڕی پێویست بۆ ئەو منداڵە چەندە یاخود نەزانیت چیکاتێک پێویستە بەکاربھێنرێت.
-نەخۆشەکەمان - مادەی ئاسنی 15.5 بووە 42
- ڤیتامین 10.52بووە 27
- بێگومان جۆری دەرمانەکەش کاریگەریی خۆی ھەیە و مەرج نییە ھەموو دەرمانەکان ھەمان کاریگەریی باشیان ھەبێت. [1]