ناو: حیشمەتوڵڵا
نازناو: حیشمەت لوڕنەژاد
ناوی باوک: فەتحوڵڵا لوڕنەژاد
ساڵی لەدایکبوون: 1947
شوێنی لەدایکبوون: #کرماشان#
شوێنی کۆچی دوایی: کرماشان
ڕۆژی کۆچی دوایی: #15-09-1995#
=KTML_Bold==KTML_FontSize_Begin=16=KTML_FontSize_Between=ژیاننامە=KTML_FontSize_End==KTML_End==KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/478492/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/478492/0001.JPG=KTML_Photo_End=
حیشمەتوڵڵا لوڕنەژاد ناسراو بە (حیشمت لوڕنەژاد) ، لە ساڵی 1947 لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. لە ساڵی 1964 و لە تەمەنی 17 ساڵیدا یەکەمین کاری هونەری خۆی لە (ئۆرکێستی ڕادیۆی کوردی کرماشان) بڵاوکردەوە، کە هۆنراوەکەی لەلایەن یەدوڵڵا لوڕنەژاد (شەیدا کرماشانی) برایەوە نووسرا بوو. لەو ساڵە بەدواوە بەشێوەیەکی فەرمی کارە هونەرییەکانی بڵاوکردەوە، کە کاریگەریی هونەرمەندانی وەکوو (سەید عەلی ئەسغەری کوردستانی، #عەلی مەردان# و #تاهیر تۆفیق#) کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ئەم هونەرمەندە کوردە هەبووە. جگە لەوەش بۆ ماوەیەکی زۆر لە (ڕادیۆ کوردی کرماشان) قوتابی هونەرمەندی گەورەی کورد (حەسەن زیرەک) بووە. جگە لە کاری هونەری حیشمەت لوڕنەژاد بۆ ماوەی 25 ساڵ کارمەندی نووسینگەی کەشناسیی شاری کرماشان بووە.
حیشمەت لوڕنەژاد، شارەزاییەکی باشی لە شێوەزمانە جیاوەزەکاندا هەبووە، وەکوو شێوەزمانی (هەورامی، سۆرانی، گۆرانی، بادینی و کرمانجی) ، کە کارەهونەرییەکانی دەرخەری ئەوەن کە گرنگییەکی زۆری بە زمان و شێوەزمانەکانی کوردی و فارسی داوە. یەکێک لە کارە هەرە بەناوبانگەکانی ئەم هونەرمەندە، گۆرانی (کرماشان) ە کە لەو کاتەدا دەنگدانەوەیەکی زۆر باشی هەبووە.
ئەم هونەرمەندە ناسراوە زیاتر لە 200 کاری هونەری بە زمانی کوردی و شێوەزمانە جیاوازەکانی کوردی بڵاوکردۆتەوە، جگە لەوەش چەندی گۆرانی بە زمانی فارسی بڵاوکردۆتەوە.
حیشمەت لوڕنەژاد لە ڕۆژی 15-09-1995 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی (مینا ئاباد) ی شاری کرماشان بە خاک دەسپێردرێت. دوای کۆچی حیشمەت لوڕنەژاد چەندین بەرهەمی ناوبراو لەلایەن هونەرمەندانی دیکە و بە تایبەتی کوڕەکەی (حیسام لوڕنەژاد) گوتراونەتەوە، وەکوو (نەچوو، کۆرپەی شیرینم) کە پاش بڵاوبوونەوەیان دەنگدانەوەیەکی زۆری لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بەدوای خۆیدا هێنا. [1]
=KTML_Bold=بەشێک لە کارە هونەرییەکانی=KTML_End=
• نوچوو
• مژدەی بەهاری
• ئەزیزم ئاشوفتە حاڵم لە غەمد
• شاری قەسری شیرین
• کاڵەبەی کاڵێ
• شاری شیرین کرماشان
• تەنیا ئومێد
• غەمی هیجر
• کەمەرە کەمەرە بارەکا
• عاشقی زارام
• شل شل بەرێمکە
• ئەمشەو دووبارە موتریب
• کۆرپەی شیرینم
• چاو ڕەشە
• بزران بزران